ئەندازەی پارکەکانی هەولێر: تاکۆتایی ئەمساڵ سەوزایی لە شارەکە دەگاتە 20%

20-06-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هەڵمەتی چاندنی هەشت هەزار نەمام لە هەولێر دەستیپێکرد. بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی شارەکە دەڵێت، سەوزایی لە هەولێر 19.5%ـە و لە کۆتایی ئەمساڵدا دەیگەیێننە 20%.
 
رۆژی سێشەممە، 20ـی حوزەیرانی 2023، رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ هەڵمەتێکی نەمام چاندنیان لە هەولێر دەستپێکردووە و لە ماوەی پێنج رۆژدا هەشت هەزار نەمام دەچێنن.
 
هەڵمەتەکە لە رێگەی هەولێر – مەخموورە و بە سێ ریز نەمامەکان دەچێندرێن؛ ئەملاولای رێگەکە و ناوەندی رێگەکە دەگرێتەوە و دارەکان لە جۆرەکانی (دار سیسم و دار دەدۆنیا)ن.
 
رێبین ئەحمەد دەڵێت، ئێستا سەوزایی لە سنووری هەولێر بەگوێرەی رووبەر 19.5%ـە و بە گوێرەی پلانەکانیان تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، دەیگەیێننە 20%.
 
بەگوێرەی ئاماری شارەوانیی هەولێر بۆ رووداو، ساڵی رابردوو 182 هەزار گوڵ و 121 هەزار درەخت چێندراون. 
 
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی پێشتری رووداو، ئەمساڵ زاخۆ کەمترین سەوزایی هەبووە کە 3% و سەوزترین شاریش ئامێدی بووە کە 42%ـە. هەروەها لە شاری سلێمانی سەوزایی 12%، لە دهۆک 13.6%؛ لە هەڵەبجە 11%ـە؛ لە رانیە 5%ـە و لە قەڵادزێ 11٪ـە؛ لە سۆران 4% و لە کەلاریش 8.3%.
 
بەگوێرەی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، کەمترین پێویستیی سەوزایی لە هەرشارێک دەبێت لانیکەم 15%بێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.