رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا و بەرپرسانی دیکەی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (سێشەممە 20ـی حوزەیرانی 2023) بە سەردانێک گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها لەگەڵ وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی باڵای دیکەی حکومەتی نوێی تورکیا کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ