لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کەرکووک دوو کچ گیانیان لەدەستدا

20-10-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
ئەو ئۆتۆمبێلەی تووشی رووداوەکە بووە. وێنە: هەردی محەممەد - رووداو
ئەو ئۆتۆمبێلەی تووشی رووداوەکە بووە. وێنە: هەردی محەممەد - رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کاژێر  07:20 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ لە شەقامی بازنەیی کەرکووک رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا. 
 
هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلەی تووشی رووداوەکە بووە، هۆندای ئەکسێنتە و دوو ئافرەتی تێدا بووە. 
 
قوربانییەکان کوردن و خەڵکی گەڕەکی شۆراوی کەرکووکن؛ شۆفێرەکە ناوی نیان سەردارە و لەدایکبووی 2004ـە. بەگوتەی شایەتحاڵان، ئۆتۆمبێلەکە "بەخێراییەکی زۆر هاتووە" و خۆی بە تەنکەرێکی شارەوانیدا کێشاوە کە لەو کاتەدا خەریکی ئاودانی نەمامەکانی سەر شەقام بووە. 
 
شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە رووداوی راگەیاند: "ئۆتۆمبێلەکە بە خێراییەکی زۆرەوە هاتووە، خۆی پێ نەگیراوەتەوە و خۆی بە تەنکەرەکەدا کێشاوە. کرێکاری ئاودانی نەمامەکان کە لەلای تەنکەرەکەوە بووە، خۆی رزگار کردووە و سەلامەتە."
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لە ماوەی تەنیا مانگێکدا، نزیکەی 10 رووداوی هاتووچۆ لە شەقامی بازنەیی کەرکووک روویانداوە و قوربانیی لێکەوتووەتەوە. یەکێک لە هۆکارەکان بۆ ئەوەی دەگەڕێندرێتەوە کە شەقامەکە هیچ کامێرایەکی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لێ جێگیر نەکراوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان

گەڵف کیستۆن: ئامادەین بەخێرایی دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکەینەوە

کۆمپانیای گەڵف کیستۆنی بەریتانی ئامادەیی خۆی نیشان دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی بەپەلەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەی شێخان، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران، کارەکانی لە کێڵگەکەدا راگرت.