لە خورماتوو هاتووچۆی ماتۆرسکیل قەدەخە دەکرێت

20-10-2025
گەشاو خالید
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

قەدەخەی هاتووچۆی ماتۆڕسکیل لە قەزای خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین دەستپێدەکات و تاوەکو دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە لە 11 ـی 11ـی 2025 بەردەوام دەبێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە (20ی تشرینی یەکەمی 2025)، زولفەقار حەیدەر، قایمقامی قەزای خورماتوو بە رووداوی راگەیاند : "قەدەخەی هاتووچۆی نیوەیی بۆ ماتۆڕسکیل لە سنووری قەزاکە دەستپێدەکات".
 
قایمقامی قەزای خورماتوو دەڵێت: "لەگەڵ سەرکردە ئەمنییەکان رێککەوتین لەسەر جێبەجێکردنی ستراتیژییەتی قەدەخەی هاتووچۆی نیوەیی، قەدەخەکە هاتووچۆی ماتۆڕسکیل لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە، لە کاژێر 8ـی ئێوارە تا شەشی بەیانی، تاوەکو دوای هەڵبژاردنەکانی 11ی تشرینی دووەمی داهاتوو بەردەوام دەبێت."
 
قایمقامی قەزای خورماتوو گوتیشی، "ئەو ماتۆڕسکیلانەی بەڵگەنامەی فەرمییان هەیە و ژمارەیان هەیە قەدەخە نایانگرێتەوە، لەگەڵ ماتۆڕسکیلی گەیاندنی پێویستی خەڵک."
 
دەشڵێت، "ژمارەی بەکارهێنەرانی ماتۆڕسکیل زۆرە، بۆیە بڕیارەکە گرنگە بۆ ئاسانکاری جووڵەی ئەمنی و دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان بە شێوەیەکی پارێزراو." 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ تاڵەبانی بۆ فۆکس نیوز: کوردستان دەبێت پرد بێت نەک گۆڕەپانی جەنگ

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا دوایین تێڕوانینەکانی خۆی لەبارەی جەنگی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران خستەڕوو. بافڵ تاڵەبانی باسی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و عەباس عێراقچی کرد.