رووداو دیجیتاڵ
رۆژی دووشەممە (20ی تشرینی یەکەمی 2025) لە شاری هەولێر، سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ، نووسەران، رۆژنامەنووسان، ئەدیب و هونەرمەندان و وەرزشوانانی کوردستان کۆبووەوە.
بەگوێرەی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک بارزانی گوتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد و جەختی لەسەر رەوشی ئێستا و بابەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردەوە. سەرۆک بارزانی رایگەیاند، "هەڵبژاردن پرۆسەیەکی دیموکراسییە و گەل دەبێ خۆی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات و بە ئازادانە نوێنەرانی خۆی هەڵبژێرێت".
سەرۆک بارزانی دووپاتی کردەوە: "بە نیسبەت ئێمە، هەڵبژاردن مەسەلەیەکی مەبدەئییە و بڕوامان پێیەتی. لە کاتی راپەڕین لە 1991 داوام کرد هەڵبژاردن بکرێت." هەرەوەها لەبارەی بەشداری لە هەڵبژاردنی ئێستادا رایگەیاند: "لەبەر بەرژەوەندیی گشتی بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەین".
سەرۆک بارزانی ئەوەشی خستەڕوو کە "ئەو دەستوورە ئەوە نییە هەموو تموحی ئێمەی تێدا بێت، بەڵام دەستوورێکی باشە" و دووپاتی کردەوە: "ئەگەر ئەم دەستوورە جێبەجێ کرابا، زۆرێک لەو کێشانە روویان نەدەدا.. بەڵام بەداخەوە، هێشتا فەرهەنگی حکومەتی مەرکەزی زاڵە بەسەر بیرکردنەوە لە بەغدا و کەمتر لە دەستوور قبوڵ ناکەین".
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە بابەتی بڕینی بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان کرد و رایگەیاند، "لای من و لە لای هەموو کوردێکی دڵسۆز و ئەوەی کەمێک ویژدانیشی هەبێت، ئازاری نانبڕینی خەڵکی کوردستان کەمتر نەبووە لە ئەنفال و کیمیاباران".
سه‌رۆک بارزانی له شاری هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانانی كوردستان كۆبووه‌وه.
— Rudaw (@Rudawkurdish) October 20, 2025
بارەگای بارزانی دەڵێت، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی بڕینی بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان رایگه… pic.twitter.com/WTDr0ZIaD1
دەقی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی لەبارەی گوتاری سەرۆک بارزانی بۆ مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان:
رۆژی دووشه‌ممه 20ی تشرینی یەکەمی 2025 له شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانانی كوردستان كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی گوتارێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد و خۆشحاڵیی خۆی به‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ربڕی و باسی له ره‌وشی ئێستا و بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد. له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆک بارزانی رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه و گه‌ل ده‌بێ خۆی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات و به ئازادانه نوێنه‌رانی خۆی هه‌ڵبژێرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه "به نیسبه‌تی ئێمه، هه‌ڵبژاردن مه‌سه‌له‌یه‌كی مه‌بده‌ئییه و بڕوامان پێیه‌تی، له كاتی راپه‌ڕین له مانگی ئاداری ساڵی 1991 له كۆیه من ئه‌و كات داوام كرد كه هه‌ڵبژاردن بكرێت، بۆیه به نیسبه‌ت ئێمه شتێكی مه‌بده‌ئییه. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند "یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئازاد له 1992 له كوردستان ئه‌نجام درا و بووه بناخه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێن، له عێراقیش بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا له ساڵی 2005 یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئازاد كرا دوای ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌ستوورێك بۆ ئه‌م وڵاته رێككه‌وتین".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی سه‌رباری خستنه‌ڕووی تێبینییه‌كانی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن له عێراق دوای ساڵی 2010، رایگه‌یاند "له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین". سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی "عێراق بكه‌وێته سه‌ر رێی راست و كار به ده‌ستوور بكرێت".
له‌باره‌ی خه‌بات و قوربانیدان و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند "له ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێم [ی کوردستان] كه‌س منه‌تی به ئێمه نه‌كردووه و كه‌سیش ناتوانێت منه‌ت له‌سه‌ر ئێمه بكات، ئه‌مه به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه، به‌رهه‌می فرمێسكی دایكی شه‌هیدانه، به‌رهه‌می ره‌نجی ئه‌م میلله‌ته‌یه".
هه‌ر له گوتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆك بارزانی باسی له قۆناخی عێراقی نوێی دوای 2003 كرد و رایگه‌یاند "له دوای 2003 ئێمه به ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و نیه‌تێكی زۆر زۆر پاك چووینه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی عێراقێكی تازه دروست بكرێت و هه‌موو هه‌وڵێكمان دا تاوەکو گه‌یشتینه 2005 و ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه ئێستا هه‌یه". سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند "ئه‌و ده‌ستووره ئه‌وه نییه هه‌موو تموحی ئێمه‌ی تێدا بێت، به‌ڵام ده‌ستوورێكه به‌شی ئه‌وه شتی ئیجابی تێدایه كه ئێمه پێی رازی بین و پشتیوانیی لێبكه‌ین، ئێستاش ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستووره جێبه‌جێ بكرێت، ده‌ستوورێكی باشه". سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه "ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستووره جێبه‌جێ كرابا، نه له شوێنه‌كانی دیکەی عێراق و نه له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، زۆرێك له‌و كێشانه روویان نه‌ده‌دا". هاوكات سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند "به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئێمه بینیمان، هێشتا فه‌رهه‌نگی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی زاڵه به‌سه‌ر بیركردنه‌وه له به‌غدا، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه‌متر له ده‌ستوور قبوڵ ناكه‌ین".
سه‌باره‌ت به بابه‌تی نه‌وت و رێككه‌وتنی ئێستای سێقۆڵی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ و كۆمپانیاكانی نه‌وت، سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست ئه‌م رێككه‌وتنه سه‌ربگرێت و ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ یاسای نه‌وت و گاز و ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی مافی ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه "ئه‌و مافانه ئه‌مانه‌تێكن خوێنیان بۆ دراوه و هه‌زاران رۆڵه‌ی ئازیز خوێنیان بۆ رشتووه".
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی بڕینی بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان رایگه‌یاند، "لای من و له لای هه‌موو كوردێكی دڵسۆز و ئه‌وه‌ی كه‌مێك ویژدانیشی هه‌بێت، ئازاری نانبڕینی خه‌ڵكی كوردستان كه‌متر نه‌بووه له ئه‌نفال و كیمیاباران".
سه‌رۆك بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا رووی له ئاماده‌بووان كرد و پێی راگه‌یاندن "چۆن پێشمه‌رگه تیرۆریستانی داعشی تێك‌شكاند، ئێوه‌ش به پێنووس و هزر و بیری خۆتان، به هه‌وڵ و ماندووبوونی خۆتان ده‌بێ شه‌ڕی ئه‌و فه‌رهه‌نگه نامۆیه بكه‌ن كه خه‌ریكه له كوردستان بڵاوده‌بێته‌وه كه تاكی كورد بڕوای به‌خۆی نه‌مێنێت و گه‌نجی كورد سۆز و ئینتیمای بۆ نیشتمانه‌كه‌ی نه‌مێنێت".
سه‌رۆك بارزانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا کە "هه‌وڵ ده‌درێت نه‌هێشتنی بیری نه‌ته‌وه‌یی و نائومێدی له‌ناو میلله‌تی ئێمه‌دا بڵاوبكه‌نه‌وه، ئه‌و فه‌رهه‌نگه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی كه ئێمه هه‌مانه و شانازی پێوه ده‌كه‌ین كه پێكه‌وه‌ژیانه، خه‌ریكه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ش نه‌هێڵن، بۆیه ده‌بێ هه‌مووان رووبه‌ڕووی ئه‌م پیلانه ببنه‌وه و نه‌هێڵن سه‌ربگرێت".
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی باسی له پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان كرد له بواره‌كانی په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا، ئاوه‌دانی، كاره‌با، رێگه‌وبان و دروستكردنی به‌نداو و پۆنده‌كان. باسیشی له گرنگی و بابه‌خی پاراستنی ژینگه و ژینگه‌پارێزی كرد و داوای كرد هه‌موو لایه‌ك هاوكار بن له زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی ژینگه‌پارێزی و پاراستنی سروشتی كوردستان. سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به گرنگیی دروستكردنی به‌نداوه‌كان كرد و رایگه‌یاند دروستكردنی ئه‌مانه كاریگه‌ریی زۆریان هه‌یه له پاراستنی ئاو و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئاو له داهاتوودا و ده‌بێ كارێك بكه‌ین خه‌ڵكی كوردستان تووشی كێشه‌ی بێ ئاوی نه‌بێت و ده‌بێ سیاسه‌تێكی راست و دروستی به‌ڕێوه‌بردنی ئاو هه‌بێت.
له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆك بارزانی داوای كرد كه "هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه به ئارامی و هێمنی و دوور له توندوتیژی به‌ڕێوه‌بچێت و نابێ رێگه بدرێت هیچ شتێكی خراپ رووبدات، هه‌ر كه‌سێكیش ئازاده بانگه‌شه‌ی خۆی بكات و ده‌نگ به كێ ده‌دات". راشیگه‌یاند "سیاسه‌تی پارتی و سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه بیر له‌وه بكاته‌وه ژێرخانێكی ته‌واو له هه‌موو بواره‌كاندا بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بنیات بنێت و ده‌بێ كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت كه له خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی ئایینده‌یه‌كی خۆش و گه‌ش و ته‌ندروست بۆ میلله‌ته‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر بكرێت".
له‌باره‌ی ره‌وشی ناوخۆی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن داوامان له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد حكومه‌تی بنكه فراوان دروست بكرێت، "به‌ڵام هەندێكیان نه‌هاتن و هەندێكیان گوتیان ده‌بینه ئۆپۆزسیۆن، ئه‌مه مایه‌وه له نێوان پارتی و یه‌كێتی". سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند "له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت رێككه‌وتنی زۆر باش كراوه و به‌رنامه‌یه‌كی زۆر رێكوپێكه، پێویسته ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌به‌رچاو بگیرێت و هه‌ر لایه‌نه به پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنی خۆی پۆست وه‌ربگیرێت و هیوای خواست كه له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش رێككه‌وتن بكرێت و بەر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ