بەفر رێگەی نێوان دوو شاری رۆژهەڵاتی کوردستانی داخست

20-11-2023
هیدایەت جان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆی بەفربارین لە ملەی تەتە، رێگای نێوان سەرواباد و پاوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان داخرا و بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبانی سەروابادیش دەڵێت، بەهۆی بەردەوامی بەفر و تەمومژەوە، تاوەکو کاتێکی نادیار هاتووچۆ لەو رێگەیە قەدەخەیە.
 
رۆژی دووشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2023، محەممەد سەبرەندی، بەڕێوەبەری گواستنەوە و رێگەوبانی سەرواباد رایگەیاند، بەهۆی بەفر و رێبەندان لە ملەی تەتە، رێگەی نێوان سەرواباد و پاوە بۆ کاتێکی نادیار دادەخرێت.
 
هاوکات داوا دەکات، هاووڵاتییان بۆ هاتووچۆکردن رێگەی هەورامان - هەجیج بەکاربهێنن و دەشڵێت، بەهۆی بەردەوامی بەفربارین و تەمومژ لە ملەی تەتە، تیمەکانیان لەم کاتەدا ناتوانن رێگەکە بکەنەوە.
 
ملەی تەتە بەرزترین شوێنی پارێزگای سنە-کرماشانە کە هەموو ساڵێک لەگەڵ بارانی یەکەم بەفر ئەو رێگایە دەگیرێت و بەهۆی سەختی شوێنەکە، کردنەوەی رێگەکە ئەستەم دەبێت و تاوەکو سەرەتای بەهار هاتووچۆی پێدا ناکرێت.
 
4.5 کیلۆمەتری رێگەی ملەی تەتە دەکەوێتە پارێزگای سنە و 15.5 کیلۆمەتریشی دەکەوێتە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.