گەنجێکی کەلار چوار رۆژە بێسەروشوێنە؛ 'تەلەفۆنێکی بۆ هات و دیارنەما'

20-11-2025
هونەر حەمید
وێنەی گەنجەکە.
وێنەی گەنجەکە.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، گەڕان و پشکنینی هێزەکانی پێشمەرگەیە لە ناوچەی کانی ماسی لە کەلار، بەدوای گەنجێکدا دەگەڕێن کە چوار رۆژە بێسەروشوێنە. 
 
مەهدی محەممەد تەمەن 25 ساڵ، دانیشتووی کەلاری کۆنە، ئێوارەی یەکشەممە دوای ئەوەی پەیوەندییەکی بۆ دێت، دەچێتە نزیک رووباری سیروان و لەوێوە دیارنامێنێت. 
 
محەممەد خالید، باوکی مەهدی بە رووداوی راگەیاند: "نزیکەی کاژێر 04:35 خولەک دەچێتە چایخانەیەکەوە لە بازاڕ. ئیتر دەوروبەری ئەوکاتە بە ماتۆڕەکەیەوە دەردەچێت. ئیتر تەلەفونێ بۆ دێ. تەبعەن دەڕوا، لەودیو پردەکەی ساڵح ئاغاوە کە بازگەیەکی لەبەردەمە و جادەیەکی لێ جیادەبێتەوە بۆ کانی ماسی و ئەو ناوە، ئیتر لەوێ دیار نامێنێت."
 
مەهدی کوڕە گەورەی خێزانەکەیە، خوێندکاری قۆناخی چواری بەشی فیزیایە لە زانکۆی گەرمیان. جگە لە کەسوکاری، بۆ دۆزینەوەی، هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان بە کێوماڵکردنی ناوچەکە کردووە. 
 
جەلیل فایەق، فارماندەی هێزەکانی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکرد: "ئەم کوڕە راونراوە و گەیشتووەتە ئەم شوێنە. ئایا لەم شوێنە کەوتووەتە ئاوەکەوە، ئایا بە ئۆتۆمبێل گرتوویانە و بردوویانە، بەڵام ئێمە لە گەڕان بەردەوامین و کۆڵنادەین. هاوکاریان دەبین. ئیشەڵڵا تاوەکو ئەنجامی کۆتاییمان دەستدەکەوێت." 
 
کەسوکاری مەهدی سکاڵایان لەسەر کەس تۆمار نەکردووە و تەنیا چاوەڕێی سەرەداوێکن بۆ دۆزینەوەی کوڕەکەیان. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."