بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان: سێ بازرگانی مەترسیداری مادەی هۆشبەر دەستگیر کران

21-01-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند، سێ بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیر کردووە کە یەکێکیان رووبەڕووی هێزەکانیان بووەتەوە و بە برینداری دەستگیر کراوە. راشیگەیاندووە، دەستیان بەسەر 25 کیلۆ و 800 گرام مادەی هۆشبەردا گرتووە.
 
رۆژی یەکشەممە 21-01-2024 بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە، شەوی 12 لەسەر 13ی ئەم مانگە بە هاوئاهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی بەدواداچوون و چاودێریی و تیمەکانی بنکەی سۆران و دهۆک سێ "بازرگان"ی مادەی هۆشبەریان دەستگیر کردووە، کە دووانیان بیانین.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بە شوێنی دەستگیر کردنی تۆمەتبارەکان نەکراوە، بەڵام لەبارەی جۆری مادە هۆشبەرەکانەوە ئەوە خراوەتەڕوو،کریستاڵ بوون و لە هەمان چالاکیدا و لە شاری هەولێر و قەزای سیدەکان دەستیان بەسەردا گیراوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان باسی لەوەش کردووە، "ئەم باندەی دەستگیر کراون، پێکهاتەی باندێکی مەترسیداری بازرگانیکردنن بە مادە هۆشبەرەکان و لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیان، یەکێک لە بازرگانەکان رووبەڕووی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بووەوە و دواتر بە برینداری دەستگیر کرا."
 
رۆژی 30-11-2023 دەزگەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە ئۆپەراسیۆنێکدا دوو بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیر کردووە، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەشدا دەستیان گرتووە بەسەر 50 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.
 
بەگوێرەی ئاماری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، تاوەکو 11-12-2023 لە نێو هەر شەش چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا، پێنج هەزار و 418 سزادراو هەبوون، لەو ژمارەیە هەزار و 180 سزادراو بەکارهێنەر و بازرگانی مادەی هۆشبەر بوون؛ 520یان بازرگان و 660یان بەکارهێنەر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."