جێگری پارێزگاری دهۆک: هیچ پاڵاوگەیەکی کواشێ ناتوانێ مۆڵەت وەربگرێت

21-01-2025
سیپان رۆژهەڵاتی
پاڵاوگەیەک لە ناوچەی کواشێ لە پارێزگای دهۆک
پاڵاوگەیەک لە ناوچەی کواشێ لە پارێزگای دهۆک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

جێگری پارێزگاری دهۆک دەڵێت: "بەهۆی قورسیی مەرجەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە، هیچ پاڵاوگەیەکی کواشێ ناتوانێ دەست بە کارکردن بکاتەوە".
 
رۆژی سێشەممە، 21/1/2025، ماجید سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆک لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 17:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو گوتی: "دوای کۆبوونەوەی پارێزگاری دهۆک و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پاراستنی ژینگە، رۆژی 13/1/2025 دەست بە جێبەجێکردنی بڕیارەکان کرا". 
 
ماجید سەید ساڵح رایگەیاند: "رۆژی 13/01/2025 سەرجەم پاڵاوگەکانی ناوچەی پیشەسازی کواشێ داخران و ئاگادار کرانەوە کە تاوەکو رێنماییەکان جێبەجێ نەکەن، ناتوانن کار بکەن". 
 
ماجید سەید ساڵ دەڵێت: "بە گشتی 15 پاڵاوگە لە دهۆک هەبوون کە سەرجەمیان داخراون و بەهۆی قورسبوونی رێنماییەکانەوە کەسیان ناتوانن دەست بە کارکردن بکەنەوە". 
 
لە ساڵانی رابردوودا بە هۆی پێویستیی ئەو پارێزگایە بە نەوت و گاز و بەنزین، رێگە بە کارکردنی پاڵاوگەکانی ناوچەی پیشەسازیی کواشێ درا.
 
جێگری پارێزگاری دهۆک دەڵێت: "دهۆک پێویستی بە پاڵاوگەیەک هەیە و ئێمە وەک لایەنی کارگێڕی پشتگیری دامەزراندنی پاڵاوگەیەکی پێشکەوتوو دەکەین".
 
یەکێکی دیکە لە بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ژینگە تایبەت بوو بە موەلیدەکان کە پێویستە بێدەنگ بکرێن و فلتەری هەوا بەکاربێنن.
 
سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، جێگری پارێزگاری دهۆک دەڵێت: "لە دهۆک بە گشتی هەزار و 186 موەلیدە هەن. تەنیا لەنێو شاری دهۆک 383 موەلیدە هەن کە لەژێر چاودێریی لیژنەی موەلیدەکان، کارەبا دەدەنە هاونیشتمانییان".
 
جێگری پارێزگاری دهۆک گوتی: "هێشتا بڕیارەکانی تایبەت بە موەلیدەکان بە تەواوی جێبەجێنەکراون و ماوەی مانگێک دراوە بە خاوەنی موەلیدەکان کە ئەو بڕیارانە جێبەجێ بکەن و هەر خاوەن موەلیدەیەک پابەند نەبێت، سزا دەدرێت". 
 
جێگری پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد: "هەر موەلیدەیەک ببێتەهۆی پیسکردنی ژینگە یان بێزارکردنی هاونیشتمانیان، لادەبرێت و کەسێکی دیکە دەتوانێت بە پێی رێنماییەکان موەلیدە دابنێت".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک مەسعود بارزانی و جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە پیرمام.

سەرۆک بارزانی و هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە

بارەگای بارزانی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی شوباتی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و خاتوو ویندی گرین کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.