نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری مردووانی ئاگرەکەی تورکیا دەکات

21-01-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو  دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو هاووڵاتییانە دەکات کە لە ئەنجامی ئاگری هۆتێلەکەی پارێزگای بۆڵۆی تورکیا گیانیان لەدەستدا.
 
رۆژی سێشەممە، 21ـی کانوونی دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی ئاگرەکەی بۆڵۆی تورکیا نووسی: "ئاگرە تراژیدییەکەی هۆتێلەکەی بۆڵۆی تورکیا خەمباری کردم."
 
نێچیرڤان بارزانی هاوسۆزی خۆی بۆ  کەسوکاری مردووانی ئاگرەکە دەردەبڕێت و دەڵێت: "بیرم لای قوربانییەکان، کەسوکاریان و خەڵکی تورکیایە لەم کاتە سەختەدا". 
 
بەیانیی ئەمڕۆ بە هۆکارێكی نادیار ئاگر لە نهۆمی چوارەمی هۆتێلێکی گەشتیاریی پارێزگای بۆڵوی تورکیا کەوتەوە.
 
هۆتێلەکە لە ناوەندی خلیسکێنەی سەر بەفری کارتاڵکایایە کە دەکەوێتە چیای کۆرۆغڵو.
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری نێوخۆی تورکیا رایگەیاند، ئاگرەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 66 کەس و برینداربوونی 51ـی دیکە. 
 
بە گوتەی پارێزگاری بۆڵو، 234 میوان لە هۆتێلەکەدا بوون، ئاگرەکە کاژێر 3:30 خولەکی بەرەبەیان کەوتووەتەوە، بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە لە خواردنگەوە دەستیپێکردووە.

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیرۆکی پەیام و باوکی، لەگەڵ ئەوانەی بەخشینی ئەندامانی جەستە ژیانی بۆ گەڕاندوونەتەوە

بەڵگەفیلمی ژیان بەخشین؛ ئەندامێکی جەستە دەبێتە چرایەک بۆ ژیانێکی دیکە

چیرۆکێکی دیکەی بەڵگەفیلمەکە باسی بەرهەم محەممەد دەکات، کە یەکێکە لە وەرگرانی گورچیلە. دوای ئەوەی لە بەخشەرە دەرەکییەکان نائومێد دەبێت و چەند کەسێک لە بڕیاری بەخشینی گورچیلە پەشیمان دەبنەوە، براکەی دێتە پێش و بێبەرامبەر گورچیلەیەکی خۆی پێدەبەخشێت. بەرهەم دەڵێت، "ئەم ژیانەی ئێستا هەمە، قەرزاری ئازایەتی و دڵسۆزیی براکەمم".