نووسینگەى بنبڕکردنى سپیکردنەوەى پارە: لە کەرتى خانووبەرەی عێراقدا پارە سپی دەکرێتەوە

21-02-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو – هەولێر

نووسینگەى بنبڕکردنى سپیکردنەوەى پارەو پارەداکردنى تیرۆر داوا لە هاووڵاتیان دەکات زانیارییان پێبدەن لەبارەى قۆستنەوەى کەرتى خانووبەرە بۆ سپیکردنەوەى پارە و مامەڵە گوماناوییەکانى ئەو کەرتە لەپێناو سەقامگیرى نرخى خانووبەرەدا. ئەندامێکى لیژنەى دەستپاکى پەرلەمانى عێراق دەڵێت: "شێوازى کارکردنى بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارى خانووبەرە کۆنە و هى سەردەمى ئومەوى و عەباسییە، ئەگەرنا ئەو گەندەڵییە زوو ئاشکرا دەبێت."
 
ئەو نووسینگەیە لە پەیامێکیدا کە ئاراستەى هاووڵاتیانى کردووە، جەخت لەوەدەکاتەوە، بنبڕکردنى هەردوو تاوانى سپیکردنەوەى پارە و پارەدارکردنى تیرۆر پێویستى بە یەکخستنى هەوڵەکانە بەتایبەت کە "کەرتى خانووبەرە بەکاردەھێندرێت بۆ سپیکردنەوەى پارەى داهاتى ئەو دوو تاوانە" نووسینگەکە بەپێویستى دەزانێت هاووڵاتیان زانیاریى لەبارەى "مامەڵە گوماناوییەکان"ى ئەو کەرتەوە بدەن.
 
بەگوێرەى پەیامەکەى نووسینگەى بنبڕکردنى سپیکردنەوەى پارە و پارەدارکردنى تیرۆر، ئەو هەنگاوە بۆ سەقامگیریى نرخى خانووبەرە و ئاشکراکردنى تاوانە سەرەکییەکەیە.
 
رۆژی 21ى شوباتى 2023 باسم خەشان، ئەندامى لێژنەى دەستپاکیى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "قەبارەى گەندەڵى و سپیکردنەوەى پارە" لە کەرتى خانووبەرە لە عێراق بە ملیاران دۆلارە.
 
باسم خەشان گوتى: "ئاشکرابوونى گەندەڵى و سپیکردنەوەى پارە لەڕێگەى خانووبەرە ئاسانە، بەڵام ئەو رێکارانەى تائێستا تۆمارى خانووبەرە پەیڕەوى دەکەن کۆنە و لە سەردەمى ئومەوى و عەباسیەکانە و ئەگەر بکرێتە ئەلکیترۆنى ئاسان ئەو گەندەڵیە ئاشکرا دەبێت".
 
لە ماوەى دووساڵى رابردوودا نرخى خانووبەرە لە بەغداى پایتەخت زباتر لە دوو ئەوەندە بەرزبووەتەوە، کە ئەمەش بە یەکێک لە هۆکارەکانى  سپیکردنەوەى پارە دادەنرێت.
 
لە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەى بردنى 3.7 ترلیۆن دینارەکەى هەژمارەى سپاردەى دارایی دەستەى گشتى باج لە بانکى رافیدەین دەرکەوت کە بەشێک لەو پارانە لە رێگەی کەرتى خانووبەرەوە سپیکراونەتەوە.

 

دەقی پەیامەکە

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەستەی مافی مرۆڤ: 500 زیندانی چاکسازییەکان سزای لەسێدارەدانیان هەیە

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسا و پاراستنی مافی مرۆڤ رایگەیاند، 500 زیندانی لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن کە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە. ''زۆریی سزادراوان، سیستمی چاکسازیی نێو چاکسازییەکانی خستووەتە ژێر پرسیارەوە.''