دهۆک؛ پیاوێک لەکاتی گەڕانەوەی لە نوێژ گولـلەی وێڵ بەر سەری دەکەوێت

21-03-2022
هونەر رەشید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە دهۆک لەکاتی کردنەوەی ئاگری نەورۆز، بەهۆی تەقەی هەڕەمەکییەوە گولـلە بەر سەری هاووڵاتییەک دەکەوێت و بە سەختی بریندار دەبێت.
 
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، رووداوەکە لە گەڕەکی شێلێ لە دهۆک کاژێر 07:00ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 20ی ئادار روویداوە و هاووڵاتییەک بەناوی سدیق پاسی کە تەمەنی 65 ساڵ بووە، گولـلە بەر سەری کەوتووە و بە سەختی بریندار بووە.
 
عەزیز سدیق، کوڕی سدیق پاسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، باوکی لەگەڵ دوو هاوڕێی کاتێک لە نوێژی مەغریب گەڕاوەتەوە، گولـلە بەر سەری کەوتووە و دەستبەجێ کەوتووە و ئاگای لەخۆی نەماوە.
 
دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتن پشکنینی پێویست بۆ سدیق کراوە و پزیشکان بنەماڵەکەییان ئاگادارکردووەتەوە کە دۆخی تەندروستیی باش نییە.
 
کوڕەکەی سدیق پاسی دەڵێت، تاوەکو 24 کاژێری دیکە چاوەڕوان دەکەن تاوەکو بزانن رەوشی تەندروستیی چی بەسەردێت، "تووشی خوێنبەربوون دەبێت یاخود نا".
 
عەزیز سدیق داوای کرد کە دیاردەی تەقەکردن لەکاتی خۆشی و نەورۆزدا نەمێنێت، بۆئەوەی خۆشی لە هیچ ماڵێک نەبێتە ناخۆشی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.