رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی کەرکووک هەوڵێکی تەقاندنەوەی بۆمبیان لەنێو بازاڕێکی میللـی پووچەڵکردەوە و کارمەندێکی پۆلیسیش بەهۆی تەقەکردنی چەکدارەکەوە برینداربوو.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەوی پێنجشەممە لە بازاڕی پەنجا عەلیی کەرکووک لەکاتی دانانی بۆمبی چێندراو لەلایەن چەکدارێکی نەناسراوەوە، هێزەکانیان رووبەڕووی دەبنەوە و هەوڵەکەی شکست پێدەهێنن.
سەرچاوەکە کە لەبەر هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە رووداوی گوت: چەکدارەکە ماتۆڕی پێ بووە و دوای ئەوەی ئاشکرا دەبێت تەقە لە مەفرەزەیەکی پۆلیس دەکات و بەهۆیەوە کارمەندێکیان برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، چەکدارەکە هەڵاتووە، بەڵام لەدوای خۆی جگە لە بۆمبەکە چەکی بێدەنگیشی بەجێهێشتووە کە گومان دەکرێ هەر بەو چەکە تەقەی لە پۆلیس کردبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ