حکومەتی هەرێمی کوردستان: 27ی حوزەیران تاوەکو 2ی تەممووز پشووی جەژنی قوربانە

21-06-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 27ی حوزەیرانەوە تاوەکو 1ی تەممووز بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پشووی فەرمی دەبێت و 2ی تەممووز دەوامی فەرمی لە هەموو دامودەزگاکان دەستپێدەکاتەوە.
 
لە راگەیێندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، رۆژی سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023، تاوەکو رۆژی شەممە 1ی تەممووزی 2023 لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، پشووەکە بۆ هەموو دامودەزگاکانە، "جگە لە وەزارەتی پەروەردە کە بەگوێرەی خشتەی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان، رۆژی سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023 کۆتا تاقیکردنەوەی گشتیی پۆلی 12ی ئامادەیی ئەنجام دەدرێت."
 
رۆژی یەکشەممە 2ی تەممووزی 2023، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
 
 
پێشتر نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی سێشەممە 20-06-2023، بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیران بڕیاریدا پشووی جەژنی قوربان لە رۆژی سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023 تاوەکو رۆژی یەکشەممە 2ی تەممووزی 2023 بێت.
 
رۆژی یەکشەممە، 18ی حوزەیرانی 2023، لیژنەی بینینی مانگی سعودیە مانگی زیلحیجەیان بینی و بەو پێیەش رۆژی 27ی حوزەیران کە سێشەممەی داهاتوو دەکات، دەبێتە رۆژی عەرەفە و رۆژی 28ی حوزەیران کە دەکاتە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان.
 
هاوکات رۆژی یەکشەممە 18-06-2023 عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 20-06-2023 یەکەم رۆژی مانگی زیلحیجەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.