وەزیری پێشمەرگە لە بەغدا: هێزی پێشمەرگە لە دۆخێکی سەختی دارایی دایە

21-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە، 21-07-2025، لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و ئەمریکا کۆبووەوە و رایگەیاند، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی هێزی پێشمەرگە "لە بارودۆخێکی سەختی داراییدان".
 
وەزیری پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کۆمەڵێک کۆبوونەوە و دیدارم لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کردووە، لە هەموو کۆبوونەوە و دیدارێکدا، ئەگەر بۆ کاری سەربازیش بووبێت، پرسی مووچە یەکێک لە سەرەکیترین بابەتەکانی گفتوگۆم بووە."
 
سەردانەکەی وەزیری پێشمەرگە بۆ بەغدا بە کۆبوونەوە لەگەڵ د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی کۆماری دەستیپێکرد. بە گوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە ئەمنییەکان، پەیوەندییەکانی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە و پرسی مووچەی فەرمانبەران و هێزی پێشمەرگە تاوتوێ کراون.
 
شۆڕش ئیسماعیل لەبارەی مووچەی پێشمەرگە و فەرمانبەرانەوە رایگەیاندووە: "مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بارودۆخێكی سەختی داراییدان، بەڵام بە ویست و ئیرادەیەکی باڵای کوردستانییانە خۆڕاگرانە بەردەوامن لە پاراستنی ئارامی و ئاسایش. هیوامان وایە بە زووترین کات لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند جێبەجێ بکرێت و مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە بە خێرایی بنێردرێت."
 
سەرۆککۆماری عێراق پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە و جەختی لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە کردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری.
 
هەر لەو سەردانەیدا و لەسەر بانگهێشتی فەرمی فەریقی یەکەم مایکڵ کۆریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) وەزیری پێشمەرگە بەشداری لە رێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.
 
وەزیری پێشمەرگە ستایشی رۆڵی جەنەراڵ لیهی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد و گوتی: "جەنەڕاڵ لیهی، دڵسۆزانە پاڵپشتی و پشتیوانی بەردەوامی وەزارەتی پێشمەرگە بووە." هەروەها پیرۆزبایی لە عەمید کیڤن جی. لامبرت کرد کە پۆستە نوێیەکەی وەرگرت و هیوای خواست "پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی ئەمریکا زیاتر بەرەوپێشبچێت، بە تایبەت لە سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە."
 
لە کۆتایی سەردانەکەیدا، شۆڕش ئیسماعیل سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقی کرد و لەبارەی میکانیزمی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، پرسی مووچە و دۆخی ئەمنیی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."