دوو رۆژە گەنجێکی هەولێر لە زێی بچووک خنکاوە و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە

21-09-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-

هەولێر دیجیتاڵ

پێرێ چوار گەنجی دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر بۆ گەشت چوونە سەیرانگەکانی قەزای تەقتەق، دووانیان ئاو بردنی و بەرگریی شارستانیی کۆیە دەڵێت: "یەکێکیان رزگارکرا و ئەوەی دیکەشیان تائێستا نەدۆزراوەتەوە."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 21-09-2025، عەمید گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە بە رووداوی گوت: "رۆژی هەینی تیمەکانمان لە رووداوێکی خنکان لە سنووری زێی بچووک ئاگادارکرانەوە، تیمەکانمان گەیشتنە شوێنەکە."
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە، دوو گەنج ئاو بردوونی، یەکێکیان لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە رزگارکراوە و ئەوەی دیکەش تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە. تیمەکانیان سەرقاڵی گەڕان و دۆزینەوەی تەرمەکەن.
 
هەر ئەمڕۆ رێباز مەسعود، کوڕی خاڵی ئەو گەنجەی لە ئاوی تەقتەق خنکاوە بە رووداوی گوت: "پێری کوڕەخاڵەکەم لەگەڵ سێ گەنجی هاوڕێی روویان لە سەیرانگەکانی تەقتەق کردووە؛ چوونەتە پشت سەیرانگەکان و لەژێر پردی دووەم مەلەیان کردووە؛ رووبارەکە دوو لەو گەنجانەی بردووە."
 
ئەو گەنجەی خنکاوە ناوی سەبوور مزەفەر ئیسماعیل و تەمەنی 22 ساڵە، دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر بوو. خوێندنی تەواو نەکردووە؛ ماوەیەک لەمەوبەر بە گرێبەست لە ئەنجوومەنی وەزیران دەوامی کردووە.
 
رێباز مەسعود گوتی، "سەبوور لە ماڵەوە چووەتە دەرەوە، دایک و باوکی پێیانگوتووە نەچێتە نێو ئاو. کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆش دووبارە پەیوەندییان پێوە کردووەتەوە کە نابێت مەلە بکات، بەڵام کردوویەتی و ئاو بردی."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.