رووداو دیجیتاڵ
لە شاری مەریوان تەنێکی قورس بەر سەری کرێکارێک کەوت و کرێکارەکە گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی شەممە، 20ی ئەیلوولی 2025 روویدا. کرێکارەکە کە ناوی ئەیوب قادریییە، لە کاتی کارکردن لە باڵەخانەیەک تەنێکی قورس بەر سەری کەوتووە.
هاونیشتمانییەک لە مەریوانەوە بە رووداوی گوت، "ئەیوب قادری لە کاتی کار کردن شتێکی قورسی بە سەردا بەربووتەوە و بە سەختی بریندار بووە و دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە."
ئەیوب قادری خەڵکی گوندی بێوڵەی سەر بە شاری مەریوانە و باوکی دوو منداڵ بوو.
رۆژی 19ی ئابی 2025، دادپزیشکیی ئێران رایگەیاند، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، دوو هەزار کرێکار لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە کاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە و 26 هەزار و 548 کرێکاریش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ