رووداو دیجیتاڵ
جێگری پارێزگاری کرماشان رایگەیاند، رۆژانی پێنجشەممە لە پارێزگاکە دەکرێتە پشوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2025، جەلیل باڵایی، جێگری پارێزگاری کرماشان رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکە بڕیار درا دەوامی دەزگا جێبەجێکارەکان، هەروەها ناوەندەکانی خوێندن و بانکەکانی پارێزگای کرماشان رێکبخرێت."
جەلیل باڵایی گوتی: "دەوامی فەرمانگەکان لە کاژێر 6:45 خولەکی بەیانی دەستپێدەکات تاوەکو 14:45 خولەکی نیوەڕۆ. رۆژانی پێنجشەممەش دەکرێتە پشوو."
جەلیل باڵایی ئاماژەی بەوەشکرد، دەوامی قوتابخانەکانی سەرەتایی کاژێر 8 و ناوەندییەکان لە کاژێر 7:30 خولەکی بەیانی دەستپێدەکات.
سەبارەت بە ئامانجی بڕیارەکە، جەلیل باڵایی گوتی: بریتییە لە دروستکردنی هاوئاهەنگی لە نێوان کەرتە جیاوازەکانی خزمەتگوزاری، پەروەردەیی و ئابووریی پارێزگاکە و هەروەها بەڕێوەبردنی بەکارهێنانی وزە بە شێوەیەکی گونجاو."
لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا رۆژانی هەینی پشووی دامودەزگاکانی دەوڵەتە، بەڵام بەهۆی کەمی وزە پێشتر رۆژانی پێنجشەممە بۆ ماوەیەک کرایە پشوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ