رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ دەڵێ، سەردانی لاهوور شێخ جەنگی، پۆڵادی برای و دەستگیرکراوانی دیکەی شەڕی لالەزاریان کردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "تەندروستییان باشە."
رۆژی یەکشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2025، د. مونا یاقوو، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێشتر شاندێکی دەستەکە سەردانی لاهوور شێخ جەنگییان لە زیندان کردبوو، بەڵام ئەمڕۆ خۆم سەردانم کرد تاوەکو لە تەندروستیی خۆی و هەموو دەستگیرکراوانی دیکە دڵنیا بم."
یەک مانگە لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دەستبەسەرن. سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت: "لاهوور شێخ جەنگی و براکەی لە ژووری تایبەتن، چەند هۆڵێکیش بۆ نزیکەی 200 دەستگیرکراوی دیکەی شەڕەکەی لالەزار دابینکراون. ئێمە بەشێکیانمان بینین و لە تەندروستیانمان پرسین و گوتیان باشین، تەنیا دەمانەوێ کەیسەکەمان یەکلایی بکرێتەوە."
د. مونا یاقوو گوتی: "پرسیارم لە لاهوور شێخ جەنگی کرد کە رەوشی چۆنە و رۆژەکانی چۆن بەڕێدەکات؟ لە وەڵامدا گوتی، باشە و رۆژەکانی بە خوێندن و وەرزشکردن بەڕێدەکات، بەردەوامیش بە تەلەفۆن لەگەڵ خێزانەکەی قسە دەکات و دوو جاریش سەردانیان کردووە."
بەرەبەیانیی رۆژی 22ـی ئابی 2025 دوای زیاتر لە سێ کاژێر پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی و هێزەکانی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی لە هۆتێل لالەزار لە سلێمانی، لاهوور شێخ جەنگی، پۆڵادی برای و دەیان کەس لە هێزەکەی دەستبەسەرکران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ