رووداو دیجیتاڵ
دوای دابەزینی بەرچاوی پلەی گەرما لە ناوچەکانی باکووری پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ناوچە بەرزەکانی چاڵدێران بەفر باری.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی پارێزگای ورمێ بڵاویکردەوە، کەشوهەوای باکووری پارێزگاکە روو لە دابەزینە و بارینی بەفر و باران دەستیپێکردووە.
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە بەرزاییەکانی ناوچەی چاڵدێران لە باکووری پارێزگای ورمێ بەفر باریوە و تەنانەت بەفر لووتکەی چیاکانی ناوچەکەی سپیپۆش کردووە.
لە دوێنێ شەممەوە لە سنووری شارەکانی ماکۆ، چاڵدێران، خۆی و سەڵماس باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی ورمێ دەڵێ، لە رۆژی شەممەوە دابەزینی پلەی گەرما لە پارێزگاکە دەستیپێکردووە و پێشبینی دەکرێ کەشەکە تاوەکو رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە بەردەوام بێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ