لە ورمێ نرخی پێداویستییەکانی قوتابخانە "100٪" بەرزبوونەتەوە

21-09-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
پەڕاوگەکان قەرەباڵخن، بەڵام بەشێکی دانیشتووان کەلوپەلەکانیان پێناکڕێت.
پەڕاوگەکان قەرەباڵخن، بەڵام بەشێکی دانیشتووان کەلوپەلەکانیان پێناکڕێت.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە بەرەبەری دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، پەڕاوگەکان قەرەباڵخن، بەڵام بەرزبوونەوەی زۆری نرخەکان و خراپی دۆخی ئابووریی زۆربەی هاونیشتمانییان بووەتە هۆی ئەوەی بەشێک لە دایک و باوکان نەتوانن شتوومەکی پێویست بکڕن بۆ منداڵەکانیان.
 
بەپێی راپۆرتی سەندیکای خاوەن پەڕاوگەکانی ئێران، ئەم ساڵ بەراورد بە پار، نرخی پێداویستییەکانی خوێندن 30٪ بەرزبووەتەوە، بەڵام هاونیشتمانییان دەڵێن، نرخی هەموو شتێک 100٪ بەرزبووەتەوە، نرخەکان جێگیر نین و جیاوازی نرخ لەنێوان دووکانەکان زۆرە.
 
سەرەڕای گرانیی نرخەکان و خراپی دۆخی ئابووری، زۆربەی دایک و باوکان، گوشار دەخەنە سەر خۆیان بۆ ئەوەی منداڵەکانیان بە شتومەک و جلوبەرگی نوێوە ساڵی نوێی خوێندن دەستپێبکەن.
 
بەگوتەی بەرپرسانی پەروەردەی ئێران، لە ساڵانی رابردوودا وازهێنان لە خوێندن زیادیکردووە و هۆکارێکی سەرەکیی وازهێنان، خراپی دۆخی ئابووریی خێزانەکانیان بووە. خاوەنی پەڕاوگەیەکی ورمێ دەڵێت، هەندێک قوتابی وازدەهێنن، چونکە دایک و باوکیان ناتوانن شتومەکی نوێیان بۆ بکڕن.
 
دابینکردنی سەرەکیترین پێداویستییەکان بۆ قوتابییەک بە جلوبەرگ و کتێب و جانتاوە، سەرووی پێنج ملیۆن تمەنی پێویستە. ئەگەر فەرمانبەرێک یان کرێکارێکی ئاسایی، سێ قوتابی لە ماڵەوەدا هەبێ، دەبێ داهاتی مانگێکی بۆ کڕینی پێداویستییەکانی قوتابخانەی منداڵەکانی دابنێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.