ئێران نامەیەک لەبارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل دەداتە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم

21-10-2024
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، نامەیەکیان داوەتە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و تێیدا نیگەرانی خۆیان لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆسەر بنکە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی دەربڕیوە. 
 
رۆژی دووشەممە 21ی تشرینی یەکەم، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی هەفتانەیدا رایگەیاند، نامەیەکیان بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ناردووە و تێیدا سکاڵایان لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئیسرائیل دەربڕیوە. 
 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، هێرشکردنە سەر "دامەزراوە ئەتۆمییەکان دژی بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە و سەرکۆنە دەکرێت. ئێمە لەو بارەیەوە نامەیەکمان بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ناردووە". 
 
ئیسماعیل بەقایی هۆشداریشی دایە ئیسرائیل لە ئەگەری هێرشکردنە سەر هەر دامەزراوەیەکی وڵاتەکەی و رایگەیاند،" هەر هەنگاوێکی رژێمی زایۆنی بەرامبەر کۆماری ئیسلامی وەڵامێکی تووند و یەکلاییکەرەوەی ئێران بەدوای خۆیدا دێنێت".
 
سێ هەفتە بەسەر هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل تێپەڕیوە.
 
ئیسرائیل رایگەیاندووە، لە بەرامبەر ئەو هێرشەدا بێ وەڵام نامێنێتەوە و لە میدیاکانیشدا بەو جۆرە باس دەکرێت، ئەگەری ئەوە هەیە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لەو شوێنانە بن ئیسرائیل دەیانکاتە ئامانج.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."