رووداو دیجیتاڵ
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيى له ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له عێراق كرد.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ سێشەممە بوو، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرسى ئاو له نێوان توركيا و عێراقدا، هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هه‌ردوولا داكۆكييان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا كردەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هەردوولا ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانيان "به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى" بۆ ئابووريى عێراق به‌گشتى له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه كولتوورى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، بيروڕايان گۆڕييهوه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو و كۆنسووڵى گشتيى توركياش له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ