شایستەی مانگی ئەیلوولی وانەبێژان دابەشدەکرێت

21-11-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نوێنەرێکی گشتیی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی شایستەی دارایی مانگی ئەیلوولی وانەبێژانی سنووری پەروەردەکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک دەکرێت و دواتر شایستەی دارایی وانەبێژانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەش دابەشدەکرێت.
 
دووشەممە، 20-11-2023، كاروخ عه‌بدوڵڵا، نوێنه‌ری گشتیی وانه‌بێژان له‌ هه‌رێمی كوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەپێی بەدواداچوونمان و سۆراخەکانمان بە دڵنیاییەوە ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی شایستەی دارایی مانگی ئەیلوولی وانەبێژانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دەکرێت، هەفتەی داهاتووش شایستەی دارایی مانگی ئەیلوولی وانەبێژانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانیان دابەش دەکرێت."
 
بەپێی گوتەی نوێنەرەکەی وانەبێژان، شایستەی دارایی وانەبێژان لە داهاتی ناوخۆ دەدرێت.
 
لەهەرێمی کوردستان نزیکەی 36 هەزار وانەبێژ هەن، بەسەر سەرجەم پەروەردەکانی هەرێمی کوردستاندا دابەشبوون، شایستەی دارایی سەرجەمیان لە یەک مانگدا دەگاتە 13 ملیار و 500 ملیۆن دینار. 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: د. دلاوەر ئاژگەیی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.