کوردستان
لیوا جەبار تائی فەرماندەی پێشووی فەرماندەیی بارەگای پێشکەوتووی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک.
رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەی بارەگای پێشکەوتووی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک لە پۆستەکەی لادرا و کەسێکی دیکە لە شوێنەکەی دانرا.
لیوا جەبار تائی لە پۆستی فەرماندەی فەرماندەیی بارەگای پێشکەوتووی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک لابراوە لە شوێنەکەی لیوا ساڵح حرز ناسر دانراوە.
فەلاح یایچی، قایمقامی کەرکووک، رۆژی دووشەممە، 20-11-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەواڵەکەمان زانیوە، بەڵام بە فەرمی ئاگادار نەکراوینەتەوە، ئەوەش کارێکی ئاساییە لە سوپا ئاڵوگۆڕی لە پۆستەکان دەکرێت".
عەلی قەڵایی، لێپرسراوی سەنتەری هەڵبژاردنی کەرکووک- حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رۆژی دووشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2023، هەواڵەکەی پێشتڕاستکردەوە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لیوا جەبار تائی لابراوە و لە شوێنەکەی لیوا ساڵح حرز ناسر خەفاجی دانراوە.
لیوا روکن جەبار نیعمەت تائی، لە 30 تشرینی دووەمی 2022 لە شوێنی فەریق روکن عەلی فرێجی بووە فەرماندەی ئۆپەرسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک کە سەرپەرشتی دۆسیەی ئەمنی کەرکووک دەکات.
لیوا ساڵح حرز ناسر خەفاجی، پێشتر فەرماندی فرقەی پیادەی هەشتی سوپای عێراق بوو، کە لە کەرکووک بڵاوبوونەتەوە. پێش ئەویش فەرماندەی فرقەی پێنج بوو کە لە سنووری پارێزگای دیالە جێگیرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ