لە رووداوێکی هاتووچۆ لە لوڕستان دوو کەس گیانیان لەدەست دا

21-11-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک کۆیەشتی سەر بە پارێزگای لوڕستان، دوو کەس گیانیان لەدەست دا و چواری دیکەش بریندار بوون.
 
دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، 20-11-2024، لە نزیک شاری کۆیەشتی سەر بە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری سەمەند و بارهەڵگرێکی بچووک (نیسانی باری) پێکیاندادا و بەهۆیەوە دوو سەرنشین لە هەر دوو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستدا.
 
عەلی محەممەد، بەرپرسی راگەیاندنی فریاکەوتنی خێرای پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت جگە لەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە، چوار کەسیش بریندارن.
 
عەلی محەممەد گوتیشی، بریندارەکان لە ئۆتۆمبێلەکان دەرهێندراونەتەوە و  دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی شاری کۆیەشت؛ تەرمەکانیش گواستراونەتەوە دادپزیشکی.
 
ساڵانە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەکی زۆر کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەستدەدەن.
 
بە گوێرەی راپۆرتی دادپزیشکیی ئێران لە 21-03-2024ـەوە تاوەکو 21-07-2024، شەش هەزار و 262 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 127 هەزار و 350 کەسیش بریندار بوون.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."