رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی وردەکاریی رووداوی عەلوەی شارەکەی خستەڕوو و دەڵێت، بکوژیش دەستگیرکراوە.
بەپێی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بکوژی رووداوەکەی شەوی رابردووی عەلوەی سلێمانی دەستگیر کراوە.
لە راگەیێندراوەکەدا وردەکاریی رووداوەکە بەم شێوەیە خراوەتەڕوو، "شەوی 20-11-2025 دوای دروستبوونی کێشە و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو شۆفێری بارهەڵگر لە رێگەی نێوان کەلار - سلێمانی و بە گەیشتنیان بە عەلوەی سلێمانی، دووبارە گرژی دەکەوێتە نێوانیان، یەکێک لە شۆفێرەکان بە (دەڕنەفیز) هێرش دەکاتە سەر شۆفێری بەرامبەری و بە سەختی برینداری دەکات. دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا."
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، دوای رووداوەکە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەستپێکرد، تۆمەتباری رووداوەکە خۆی رادەستی بەڕێوەبەرایەرتییەکەیان کردووە.
ئێستا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بە ماددەی 406 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە، ئەمەش وەکو لە راگەیێندراوی ئاسایشی سلێمانی دا ئاماژەی پێکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ