ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگی هەشت وێستگە لە سلێمانی

21-12-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
جیاکردنەوەی دەنگی هەشت وێستگە لە سلێمانی، وێنە: رووداو
جیاکردنەوەی دەنگی هەشت وێستگە لە سلێمانی، وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی تایبەت لە هەشت وێستگەی سلێمانی، یەکێتی زۆرترین دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
 
ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی گوتی  کۆی گشتی لە پارێزگای سلێمانی 3933 کەس لە هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان مافی دەنگدانیان هەبوو و 3106 دەنگیان داوە.
 
دەنگی لایەنەکان، ئەمڕۆ لەلایەن لقی سلێمانیی کۆمیسیۆن جیاکرانەوە و بەگوتەی پەیامنێری رووداو، ئەنجامەکان بەمشێوەیە بوون:
 
ئەو کەسانەی لە دەنگدانە تایبەتەکە لە سلێمانی دەنگیان بە یەکێتی داوە بەپێی پارێزگاکان:
 
کەرکووک؛ 1792 دەنگ
دیالە؛ 705 دەنگ  
سەڵاحەدین؛ 146 دەنگ
نەینەوا؛ 143 دەنگ 
 
ئەو کەسانەی لە دەنگدانە تایبەتەکە لە سلێمانی دەنگیان بە پارتی داوە بەپێی پارێزگاکان:
 
کەرکووک؛ 1 دەنگ
دیالە، سەڵاحەدین، نەینەوا؛ 0 دەنگ
 
ئەو کەسانەی لە دەنگدانە تایبەتەکە لە سلێمانی دەنگیان بە نەوەی نوێ داوە بەپێی پارێزگاکان:
 
کەرکووک: 59 دەنگ
نەوەی نوێ لە سێ پارێزگاکەی دیکە بەشدارنەبوو
 
دەنگی پووچەڵ: 260
 
هاوکات، ئەمڕۆ 21ـی کانوونی یەکەمی 2023، ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە ئەرکان عەلی پەیامنێری رووداوی گوت، "پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە سلێمانی بەشێوەیەکی شەفاف بەڕێوەدەچێت و 55 وێستگەی دەنگدانی تایبەتی ئەنجوومەنی پارێزگەکانی عێراق، بە دەستی دەنگەکانیان جیا دەکرێتەوە."
 
لە رۆژی 16-12-2023 لە سلێمانی دەنگدانی تایبەت بۆ ئەندامانی ئەو هێزە ئەمنییانە بەڕێوەچوو، کە خەڵکی ناوچە کێشەلەسەرەکان و پارێزگاکانی دیکەی عێراقن، بەڵام ئەنجامی ژمارەیەک سندووقی دەنگدان بەهۆی کێشەی ئامێرەکانەوە رانەکێشرا، ئامانج عەزیز دەڵێت، "کێشەیەکی هونەری هۆکار بووە بۆ ئەوەی دەنگی 55 وێستگەی دەنگدان بەشێوەی ئەلیکترۆنی جیا نەکرێتەوە."
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری لقی سلێمانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ تاوەکو کاژێر 6:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت، ئەگەر نەتوانرا دەنگی سەرجەم وێستگەکان جیابکرێتەوە، ئەوا سبەینێ بەردەوام دەبن لە جیاکردنەوەی دەنگەکان و دواتر ئەنجامەکان بۆ بەغدا دەنێرن.
 
لە کاتی جیاکردنەوەی دەنگەکاندا کامێرای چاودێری دانراوە، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی کۆمیسیۆن دەڵێت، "جگە لەوەی کامێراکان دیمەنی جیاکردنەوەی دەنگەکان تۆماردەکەن، داوامان لە لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیاکان کردووە، چاودێری پرۆسەکە بکەن، تاوەکو ئێستاش پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان بەشێوەیەکی شەفاف بەڕێوەدەچێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.