پزیشکێک لە رێگەی سلێمانی- کەلار بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

21-12-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی دەربەندیخان دەڵێ، پزیشکێک لە نزیک گوندی بیرکێ لە رێگەی سەرەکیی سلێمانی -کەلار بەرەو کەلار گەڕاوەتەوە و ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "شۆفێر بەتەنیا بووە و لە ئەنجامی رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 21-12- 2025، سلێمان محەممەد، قایمقامی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هاونیشتمانییەکی 38 ساڵ لە سلێمانییەوە بەرەو کەلار گەڕاوەتەوە و لە نزیک گوندی بیرکێ ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە."
 
بە گوتەی قایمقامی دەربەندیخان، ئۆتۆمبێلەکە تەنیا شۆفێرەکەی تێدا بووە کە لە دەستی وەریگرتووە و وەرگەڕاوە.
 
بە گوێرەی قایمقامیەتی دەربەندیخان، شۆفێرەکە ناوی شاڵاو ئیبراهیم محەممەد، لەدایکبووی ساڵی 1986، پیشەکەی پزیشک، خەڵک و دانیشتووی کەلاری کۆن بووە و لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار کاری کردووە.
 
 
ئۆتۆمبێلی ئەو پزیشکە بێسەرەتایە و کەوتووەتە نێو گۆماوێکەوە و لە ئەنجامی پزیشکەکە گیانی لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."