بوومەلەرزەیەک لە وان روویدا

22-01-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.0 پلەی رێختەر لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان روویدا. 

سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو - ئافاد، رایگەیاند، کاژێر 07:53 خولەکی رۆژی دووشەممە، 22ـی کانوونی دووەمی 2024، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.0 پلەی رێختەر، لە شارۆچکەی سارای سەر بە پارێزگای وان روویدا. 
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 7.3 کم تۆمارکراوە. 
 
دەزگای ئافاد راشیگەیاند، لە دوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ـی شوبات تاوەکو ئێستا 44 هەزار و 85 پاشلەرزە روویانداوە، کە 14 پاشلەرزە شەش پلە و 77یان پێنج پلە بووە.
 
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ـی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر، کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 50 هەزار و 783 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 107 هەزار 204 کەس برینداربوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.