ژووری بازرگانیی تاران بۆ هەولێر: بایکۆتی کەلوپەلی ئێرانی مەکەن

22-01-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ژووری بازرگانیی تاران داوا لە ژووری بازرگانیی هەولێر دەکات، داواکاریی هەڵپەساردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران هەڵبوەشێنێتەوە.
 
ژووری بازرگانیی تاران ئەمڕۆ دووشەممە 22-01-2024 راگەیێندراوێکی لەبارەی داواکاری بۆ بایکۆتکردنی کەلوپەلی ئێرانی لەلایەن ژووری بازرگانیی هەولێرەوە بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، راگەیێندراوی ژووری بازرگانیی هەولێر لەبارەی بایکۆتکردنی کەلوپەلی ئێرانی "زۆر جێگەی داخە."
 
ژووری بازرگانیی تاران دەڵێت، "ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە ئەم ساڵی هەتاویدا نزیکەی سێ ملیار دۆلار بووە، نابێت هەنگاوێک بنێن زیان بە پەرەسەندنی پەیوەندیی ئابووریی نێوان دوو لایەن بگەیێنێت."
 
ژووری بازرگانیی تاران ئاماژەی بەوە داوە، ئەوە یەکەمجار نییە هەوراز و نشێوی جیهانی سیاسەت، ئیرادەی دوو لایەن بۆ بەردەوامیی پەیوەندیی ئابووری لەمێژینەیان تاقی دەکاتەوە و داوا لە ژوورە بازرگانییەکانی عێراق، بەتایبەت پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات، گوێ بە هەوراز و نشێوە کاتییەکان نەدەن و هاوردەکردن و بەکارهێنانی کەلوپەلی ئێرانی بایکۆت نەکەن.
 
وەکو کاردانەوەیەک دژی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر لە 19-01-2024 لە راگەیێندراوێکدا داوای لە بازرگان و هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان کرد، بایکۆتی هاوردەکردن و بەکارهێنانی کەلوپەلی ئێران بکەن و سەرجەم پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەکانیان لەگەڵ ئێران هەڵپەسێرن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.