ئایدن مەعرووف: تورکیا لە بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی نیگەرانە

22-02-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان
ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق کە رایگەیاند، کورسیی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان نادەستوورییە، دەڵێت: "تورکیا نیگەرانە" لەو بڕیارە. لەم هەڵبژاردنەش وەکو لیستی تورکمان بەشدار دەبن.
 
ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە بەرنامەی نووڕۆژی رووداو باسی لە بڕیارەکە و کاریگەرییەکانی کرد، گوتی "هەموو لایەنەکان لەو بڕیارە نیگەرانن."
 
کاتێک پێشکێشکاری رووداو پرسیاری کرد، تورکیا نیگەرانە لەو بڕیارە، ئایدن مەعرووف گوتی، "بەڵێ تورکیا نیگەرانە."
 
 
لەبارەی نیگەرانیی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو وەزیرە گوتی، پارتی "زۆر نیگەرانە" و، رەنگە ئەمڕۆ هەڵوێستی هەبێت، بەڵام لەلایەن لایەنەکانی دیکەوە هیچ پەیامێکیان پێنەگەیشتووە. 
 
ئایدن مەعرووف باسی لەوەشکرد، قورسایی ژمارەی دەنگدەرانیان لە سەنتەری هەولێرە کە نزیکەی 400 هەزار تورکمان لە هەولێرن، بەڵام مەرج نییە هەموویان دەنگدەر بن. هەروەها گوتی، لە سلێمانی و کفریش تورکمان هەیە و چاویان لەوەیە کورسی ببەنەوە.
 
بەشداریی تورکمان لەم هەڵبژاردنە وەکو یەکەم ئەزموونی بەشداریی تورکمانە لە دەرەوەی کۆتاکان و ئایدن مەعرووف گوتی، وەکو یەک لیست بەشدار دەبن.

 

 
لەبارەی بڕیارەکەی دادگەش، ئایدن مەعرووف ئاماژەی بەوەکرد، "بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی سیاسی بوو، پێشتر نووسرابوو و دەمانزانی چییە."
 
وردەکاریی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی

ئایدن مەعرووف دەڵێت، دادگە کارێكی خراپی کرد و دەستوەردان بوو لە کاروباری کۆتاکان. هەروەها گوتی، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە رابردوودا رۆڵێکی باشیان هەبووە لە پاڵپشتیکردنی پێکهاتەکان و داوای کرد، هەڵوێستیان لەبارەی بڕیارەکە هەبێت. 

وەکو ئایدن مەعرووف باسی کرد، تورکمان لە هەرێمی کوردستان هەموو کات "فاکتەرێک بوون بۆ ئاشتی."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."