لایەنە عەرەبی و تورکمانییەکانی کەرکووک لەدژی مافێکی کورد یەکدەگرن

23-03-2023
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
کورد، لەم پرسەدا کۆدەنگ و هاوڕان و پشتئەستوورن بە بڕیارێکی دادگای فیدراڵی
کورد، لەم پرسەدا کۆدەنگ و هاوڕان و پشتئەستوورن بە بڕیارێکی دادگای فیدراڵی
نیشانەکردن کەرکووک کورد تورکمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لایەنی عەرەبی و تورکمانی لە کەرکووک، ناکۆکیی نێوانیان وەلانا و لەپاڵ یەکدییەوە وەستان و داوای هەمواری مادەی 35ـی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن و دەیانەوێت هەر کوردێکی کەرکووک کە بە تەعریب دەرکراوە، مافی دەنگدانی نەبێت، بەڵام کورد لەمەدا یەکدەنگن و دژی ئەو هەڵوێستەیانن.
 
محەممەد سەمعان، گوتەبێژی بەرەی تورکمانی گوتی "پێش هەڵبژاردن، دەبێ چاو بە یاسای هەڵبژاردنەکاندا بخشێندرێتەوە، مادەی 35 هەمواربکرێتەوە و کاری پێ نەکرێت. (ئەو مادەیە) لە لایەن عەرەب و تورکمانەوە رەتکراوەیە".
 
ئەو دوو لایەنە کە چوونەتە بەرەیەکەوە دژی کورد، مەرجێکی دیکەیان ئەوەیە؛ ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەن نەکرێتە پێوەر بۆ دانانی پۆستەکان و یەکلاکردنەوەی چارەنووسی پارێزگاکە.
 
حاتم تائی، گوتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکووک دەڵێ "ئەو لیستە ساختەی زۆری تێدایە، یاری زۆری تێدا کراوە، یاریکردنەکان لە 2005ـەوە تاوەکو 2017 بووە و، ناوی هەزاران دەنگدەری تێدایە کە خەڵکی کەرکووک نین، ئەوەش دەستبردنە بۆ مافی خەڵکی کەرکووک".
 
لە ئەگەری جێبەجێکردنی مەرجی لایەنی عەرەبی و تورکمانی، زیاتر لە 40 هەزار دەنگدەری کورد، لە دەنگدان بێبەش دەبن.
 
کورد، لەم پرسەدا کۆدەنگ و هاوڕان، پشتئەستوورن بە بڕیارێکی دادگای فیدراڵی، کە لە ساڵی 2019 ئەو داواکارییەی عەرەب و تورکمانی رەتکردبووەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەسەر داوە.
 
عەلی قەڵایی، لێپرسراوی سەنتەری هەڵبژاردنی کەرکووک - سەڵاحەدینی یەکێتی سەبارەت بە بڕیارەکەی پێنج ساڵ لەمەوبەری دادگای فیدراڵی دەڵێ "سکاڵاکەی ئێمە وەڵامەکەی هاتەوە، سکاڵاکەمان بەهەند وەرگیرا و دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕگانە، لەبەرئەوەی ئەمە لەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤ و ماددەی 140 یەکناگرێتەوە. بڕیارەکە لە ساڵی 2019 دەرچووە و خۆشبەختانە ئەوەی ئومێدمان پێی هەیە و پشتیوانمانە ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵییە".
 
بەهۆی راگواستنی کورد لە سەردەمی سەدام حوسێن و شێواندنی جوگرافیای ئیداریی پارێزگای کەرکووک، بەشێکی زۆر لە دەنگدەرانی کورد کە ناسنامەیان هی ئەو سنوورانەیە، لە دەستکاریکردنەکەدا لە پارێزگاکە جیاکراونەتەوە، بەڵام نیشتەجێی کەرکووکن و فۆڕمی خۆراکیان هەر سەر بەو پارێزگایەیە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری ئامەدی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)

جەنگیز چاندار: ئەوەی بە ناوی دیداری ئۆجەلانەوە بڵاوکرایەوە دەبێت فڕێبدرێتە زبڵدان

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی لە ئامەد رەخنەی تووند لەو "دەقە پوختکراوە" دەگرێت کە لەبارەی دیدارەکەی ئیمراڵی بەسەر ئەندامانی کۆمیسیۆنی پەرلەماندا دابەشکراوە و دەڵێت: "هیچ بەهایەکی نییە."