لە سلێمانی دەست بەسەر 15 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

22-04-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 15 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر ی لە سلێمانی راگەیاند و دەشڵێت، پێنج تۆمەتبار دەستگیرکراون.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 22-04-2024، عەقید سەلام عەبدولخالق، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ''لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر و بە هاوئاهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، دەست بەسەر زیاتر لە 15 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری حەشیشدا گیراوە."
 
عەقید سەلام عەبدولخالق گوتی، "مادە هۆشبەرەکە لە نێو ئامێرێکی گەرمکەرەوەی ئاودا شاردراوەتەوە و لە یەکێک لە دەروازە سنوورییەکانەوە هێنراوەتە هەرێمی کوردستان."
 
بەگوتەی بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان بە وردی چاودێریی هێنانی مادەکەی کردووە، تاوەکو گەیێندراوەتە نێو شاری سلێمانی و لەوێ دەستی بەسەردا گرتووە.
 
پەیوەست بە دۆسیەکە و بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر پێنج کەس دەستگیرکراون و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە، "بەنیاز بوون مادەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستانەوە بنێرنە دەرەوەی وڵات."
 
وەک عەقید سەلام عەبدولخالق گوتی، ''دوای بەدواداچوون و هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین، توانرا بازرگانی سەرەکیی ئەو مادەیە دەستگیر بکرێت کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانە و ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.''
 
بەگوێرەی راپۆرتێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە سێ مانگی سەرەتای ئەم ساڵ، زیاتر لە 300 بەکارهێنەر و بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون کە بەگوتەی بەرپرسی راگەیاندنی دەزگاکە، ''ژمارەیان بەروارد بە هەمان کاتی ساڵی رابردوو کەمترە.''

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.