لە دەروازەیەکی ورمێ دەست بەسەر 14 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیرا

22-04-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسی گومرگەکانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند لە دەروازەی سنووریی بازرگان دەست بەسەر 14 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا و کەسێکیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی مادەکە دەستگیر کرا. 
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 22ی نیسانی 2024، خالید جەنگجۆ، بەرپرسی گومرگەکانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاسایی سنوورەکەدا فەرمانبەرانی دەروازەی سنووریی بازرگان گومان لە بارهەڵگرێک دەکەن، بۆیە بارهەڵگرەکە دەوەستێنین و دەیپشکنن. 
 
خالید جەنگجۆ گوتی: "14 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە جۆری شیشە لە نێو بارهەڵگرەکەدا دۆزرایەوە و دەستی بەسەردا گیرا." 
 
هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر بارهەڵگرەکەشدا گرتووە، جەنگجۆ گوتی: "شۆفێری بارهەڵگرەکە بە تۆمەتی گواستنەوە و بەقاچاخبردنی مادەی هۆشبەر دەستگیر کراوە."
 
لە 19ی ئاداری 2024دا لە دەروازەی سنووریی بازرگان، دەستبەسەر 9 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری شیشەدا گیرابوو و کەسێکیش بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرابوو. 
 
رۆژی 12ی ئاداری 2024یش، لە هەمان دەروازەی سنووری، هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستیان بەسەر 150 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆیین و شیشەدا گرتبوو. 
 
دەروازەی سنووریی بازرگان یەکێک لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانە لەگەڵ تورکیا و باکووری کوردستان، کە لە دیوی باکووری کوردستان وەکو دەروازەی سنووریی گوربولاک دەناسرێت.
 
بەهۆی هاوسنووربی پارێزگای ورمێ لەگەڵ باکووری کوردستان و تورکیا، ئەو پارێزگایە وەک شوێنێک بۆ ترانزێتی مادەی هۆشبەر بەرەو ئەورووپا دەناسرێت.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."