چیرۆکی دایکە مەحبووبە؛ 7 منداڵی خۆی، بووکێک و کوڕەزایەکی لە ئەنفال رزگارکرد

14-04-2025
پێشەوا بەختیار
دایکە مەحبووبە. وێنە: رووداو
دایکە مەحبووبە. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لەنێو ماڵی پوورە مەحبووبە لە گوندی کانی هەنجیر، چیرۆکی دایکێکی ئازا و چاونەترس هەیە، کە 37 ساڵ لەمەوبەر خۆی و 7 لە منداڵەکانی لە چنگ سەربازانی بەعس لە شاڵاوی ئەنفال رزگار دەکات.
 
پوورە مەحبووبەی تەمەن 75 ساڵ، ئەو دایکە جەرگسوتواوەیە کە لە شاڵاوی ئەنفال 5 کوڕ، دوو کچ، بووک و کوڕەزایەکی رزگار کرد، بەڵام بە فیشەک و زیندەبەچاڵکردن کوڕێک و 57 لە خزم و کەسەکانی ئەنفال دەکرێن و تاوەکو ئێستا گۆڕیان ونە.
 
مەحبووبە مەحموود، رزگاربووی ئەنفال گوتی، "پشتی عەسکەرێکم گرت، کورد بوو، گوتم: ئێمە منداڵمان پێیە، چیمان لێدێت؟ گوتی: خوا گەورەیە، تاوەکو دەتوانن را بکەن. گوتم: چۆن؟ گوتی: دوو دوو، سێ سێ بڕۆن. ئیدی گوتم: من منداڵی زۆرم پێیە. یارمەتیی دام منداڵەکانی کردمە باوەش و دوو جاشی کردە تەکم، گوتی: تێر ئاویان بکەن و رزگاریان بکەن."
 
رزگار کوڕە گەورەکەی پوورە مەحبووبە، ئەوکات دایکی لە یەکێک لە زیندانە کاتییەکانی بەعس لە تەقتەق رزگاری کردووە، تەمەنی 12 ساڵ بووە، بەڵام کوردایەتی و ئازایەتیی ئەو، دوو برای دەکاتە پێشمەرگە، کە دووانیان شەهید بوون و رزگاریش بریندار بووە.
 
رزگار عەبدولوەهاب، رزگاربووی ئەنفال دەڵێت، "دایکم گوتی: لە خۆم دوورمەکەونەوە، هەر مەجالێک هەبێت را دەکەین، ئیدی بەسەر دیوار رامانکرد."
 
مەحبووبە مەحموود ئاماژەی بەوە کرد، "بە منداڵەکانم گوت: لە خۆم دوورمەکەونەوە، منیان کردە ناو سەیارە ئێوە مەیەن، 5 جار سەرکەوتم، خۆم هەڵدایە خوارەوە. جاشەکە گوتی: تۆ زۆر چاو قایمی. گوتم: دەبوو خەڵک رزگار بکەیت، تۆ کوردی بۆ وا دەکەیت."
 
پوورە مەحبووبە هاوژینەکەشی 6 مانگ لە زیندانەکانی نووگرەسەلمان دەستبەرسەر بووە و لەژێر هەڕەشەی بەعسدا بووە، دواتر بەهۆی ئەوەی پیر بووە، ئازادیان کردووە.
 
پوورە مەحبووبە قژی رەشی لە چاوەڕوانیی کوڕە ئەنفالبووەکەی سپی کردووە، بە هیواوە چاوەڕوانە کەسوکارە چارەنووس نادیارەکانی بۆ بگەڕێندرێتەوە.
 
گوندی کانی هەنجیر دەکەوێت سنووری ئاخجەلەری چەمچەماڵ و زیاتر لە 100 ئەنفالکراوی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.