رووداوێکی خوێناویی هاتووچۆ لە رێگەی کەلار؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

22-05-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی دەربەندیخان - کەلار سێ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیش بریندارە. بە گوتەی بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لە باوەنوور، هەر چوار قوربانییەکە گەنجن و یاریزانی تۆپی پێ بوون.
 
ئاوارە مەلا فایەق، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لە باوەنوور بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون لەسەر رێگەی نێوان دەربەندیخان - کەلار لەنزیک باوەنوور، خۆی بە ستوونی پردێکی پەڕینەوەدا کێشاوە و راستەوخۆ ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرتووە."
 
 
 
بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەکە گوتیشی، "بەهۆی رووداوەکە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە."
 
ئەو سێ گەنجەی گیانیان لەدەستداوە ناویان میران ساڵح، شەهیاد هیوا و یوسف ئەکرەمە.
 
 
ئاوارە مەلا فایەق ئاماژەی بەوەش کرد، "یەکێک لەوانەی گیانیان لەدەستداوە، بە تەواوی جەستەی سووتابوو، دووانەکەی دیکە ئاسەواری سووتانیان پێوە نەبوو، پێدەچێت پێش سووتانی ئۆتۆمبێلەکە کەوتبنە خوارەوە و بەهۆی بەهێزیی پێکدادان لەگەڵ ستوونەکە گیانیان لەدەستدابێت."
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری کارگێڕیی ئەو نەخۆشخانەیە، تەرمەکان رەوانەی دادپزیشکی سلێمانی کراون و بریندارەکەش نێردراوەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی چاغلایانی لە ئیستەنبووڵ

14 یاریزان لە تورکیا دەستگیرکران

کێشەی گرەوکردن لەنێو خولی تۆپی پێی تورکیا قووڵتر دەبێتەوە، 29 کەسی دیکە دەستگیرکران، لە نێویاندا سەرۆکی پێشووی یانەیەکی بەنێوبانگ و چەندین یاریزانی خولە جیاوازەکان هەن.