مەسرور بارزانی بۆ رووداو: گوێمان لە پشتیوانیی ئیدارەی سەرۆک ترەمپ بوو

22-05-2025
رووداو @Rudawkurdish
وەڵامی مەسرور بارزانی بۆ رووداو
وەڵامی مەسرور بارزانی بۆ رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە واشنتنەوە بە رووداوی راگەیاند، لە سەردانەکەیاندا گوێیان لە "پشتیوانیی ئیدارەی سەرۆک ترەمپ بوو." گوتیشی کوردستان دۆستی زۆری هەیە لە ئەمریکا. 
 
دوای کۆتاییهاتنی پانێڵەکەی، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد لەبارەی سەردانەکەی، کۆبوونەوەکانی و ئەو گرێبەستانەی واژۆکراون. 
 
لە وەڵامی پرسیارێکی دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمریکا، مەسرور بارزانی رایگەیاند، "کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان هەبوو، قسەی زۆر باشیش کرا، گوێمان لە پشتیوانیی ئیدارەی سەرۆک ترەمپ بوو کە ئەوان ئامادەن پشتگیری هەم لەم گرێبەستانە بکەن، هەم لە درێژەپێدانی پەیوەندییەکان بکەن لە هەموو ئاستێکدا."
 
کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی بە رووداوی راگەیاند: "کۆبوونەوەیەکی باشمان هەبوو."
 
لەکاتی پانێڵەکەیشدا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە کە پاڵپشتیی تەواوی روانگە و ئەجێندای سەرۆک ترەمپ دەکەن، "بۆ ئەوەش هاتووینەتە ئێرە کە بە ئەمریکای پێشان بدەین ئێمە تەنیا لە شەڕی دژی تیرۆر بەتوانا نین، بەڵکو دەتوانین هاوپەیمانی دروستبکەین بۆ خۆشگوزەرانیی خەڵک."
 
لە سەرەتای سەردانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گرێبەستێک بە بەهای زیاتر لە 100 ملیار لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی واژۆکران بۆ پەرەپێدان لە کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستان، دواتر بەغدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو گرێبەستانە یاسایی نین. وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانیش وەڵامی دابوونەوە کە نوێ نین و دەستوورین. 
 
 
مەسرور بارزانی دووپاتی کردەوە، "گرێبەستەکانمان تەواو یاسایین."
 
دیار کوردە، لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی پرسی: چۆن توانیوتانە وابکەن کە کۆنگرێس ئەو پشتیوانییە بەهێزەی کوردستان بکات؟ لە وەڵامدا مەسرور بارزانی گوتی: "ئێمە لە ئەمریکا دۆستی زۆرمان هەیە، لەنێو کۆنگرێس و لە ئیدارەش، لەبەر ئەوە ئاسانە، ئێمەی خەڵکی کوردستان کە هاوپەیمانێکی راستەقینە بووین، لە شەڕ و دژایەتیکردنی تیرۆریزمدا بەیەکەوە وەستاوین، دووپاتمان کردووەتەوە کە دەتوانین هاوپەیمانی متمانەپێکراو بین، بۆیە زۆر ئاسانە کە ئەم قەناعەتە بە ئەوان بکەین."
 
لەبارەی بڕیاردان لەبارەی ئەو گرێبەستانەی کراون، سەرۆکوەزیران گوتی، "ئێمە بەرپرسین لەو بڕیارانەی کە خۆمان دەیدەین، ئێمە بڕیارمانداوە بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە لە هەرێمی کوردستان کە بێگومان ئەنجامەکەی بۆ هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق دەبێت، لەبەرئەوە خەڵکی دیکە چۆن لێکدانەوە دەکەن کەیفی خۆیانە، گرنگ ئەوەیە ئەم گرێبەستانە لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵکی عێراقە."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.