رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئەحمەد داودئۆغڵو کرد و باسیان لە پرۆسەی ئاشتی کرد و بە "هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی" وەسفیان کرد.
رۆژی پێنجشەممە 22ی ئایاری 2025 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا و سەرۆکی پارتی ئاییندەی تورکیا و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، "رۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و بە هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی وەسفکرا." هەروەها جەخت لە پێویستیی پابەندبوونی هەموو لایەک کرایەوە بۆ بەئەنجام گەیشتنی پرۆسەی ئاشتی.
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، داودئۆغلو سوپاسی سەرۆک بارزانیی کردووە کە پاڵپشتی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا بووە و رۆڵی سەرۆک بارزانیی بەرز نرخاند.
پێشهات و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بەگشتی تەوەری دیکەی دیدارەکە بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ