سەرۆک بارزانی بۆ کۆنسوڵی ئەمریکا: گەلی کوردستان لەپێناو دۆزەکەیدا ئامادەی هەموو جۆرە قوربانیدانێکە

22-08-2022
محەممەد تەها
 دیداری سەرۆک بارزانی لەگەڵ کۆنسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر. وێنە: بارەگای بارزانی
دیداری سەرۆک بارزانی لەگەڵ کۆنسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر. وێنە: بارەگای بارزانی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە کۆنسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر کرد و لە دیدارەکەدا کۆنسوڵی ئەمریکا رایگەیاندووە، گەیشتن بە بەختەوەری و ئازادیخوازی، دوو خاڵی هاوبەشی نێوان گەلی ئەمریكا و گەلی كوردستانن.
 
رۆژی دووشەممە 22-08-2022 سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازیی لە ئێرڤن هیکس، کۆنسوڵی نوێی ئەمریکا کرد کە چوار رۆژ پێش ئێستا دەستبەکار بوو. 
 
بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا، سەرۆک بارزانی جەختی لەوە كردووەتەوە كە گەلی كوردستان خاوەن دۆزێكی رەوایە و لەپێناو ئەو دۆزەدا ئامادەی هەموو جۆرە قوربانیدانێكە.
 
لە دیدارەكەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرایەوە و كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر باسی لە هاوكاری و هاوئاهەنگییەكانی وڵاتەكەی و حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد لە بواری گەشەپێدانی كەرتی تایبەت و دەرفەتی كار بۆ هاووڵاتییان. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە