زیاتر لە 20 کۆچبەری هەرێمی کوردستان لە لیبیا دەستگیرکران

22-08-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

زیاتر لە 20 کۆچبەر، کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن لە لیبیا دۆزراونەتەوە، باڵیۆزخانەی عێراق لەو وڵاتە رێوشوێنەکانی ئازادکردن و گەڕانەوەیانی دەستپێکردووە.
 
هەینی 22ـی ئابی 2025، ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "زانیارییمان لە دەزگای بنبڕکردنی کۆچی نایاسایی لە تەرابلوسەوە پێگەیشتووە، لەبارەی ئەو 20 کۆچبەرە کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن، ئێستا لەلای ئەو دەزگایەن و بەشێوەیەکی نایاسایی چوونەتە لیبیا."
 
ئەو کۆچبەرانە لیبیا بەکاردەهێنن بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەورووپا.
 
ئەحمەد سەحاف رایگەیاند: "سەرقاڵی گرتنەبەری رێکارەکانی ئازادکردن و گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەین، بەڵام وادەی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان دیار نییە."
 
15ی ئابی 2025، شەش هاونیشتمانیی دیکەی هەرێمی کوردستان لە لیبیاوە گەڕێندراونەتەوە، کە بە تۆمەتی ئەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ئەو وڵاتەوە.
 
لە ماوەی زیاتر لە ساڵێک و 8 مانگی دوای کردنەوەی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، 60 هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان کە کۆچبەری نایاسایی بوون، لە لیبیاوە گەڕێندراونەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە