قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار: تاوانباران رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە

22-08-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار بڵاوکردەوە و دەڵێت، "تاوانباران رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە."
 
لە پەیامێکدا لەبارەی شەڕەکە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دڵگرانیی خۆی بە کوژرانی سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان سەرمەند عەلی، دیار سەردار حەکیم و ئاری شێخ سوعاد تاڵەبانی دەربڕیوە و دەڵێت، "لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی چەسپاندنی یاسا و پاراستنی ئاسایشدا گیانیان بەخت کرد."
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو سێ ئەندامە کوژراوەی هێزە ئەمنییەکان کردووە و هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکانیش خواستووە.
 
لە کۆتایی پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی نووسیویەتی، "هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە، ناهێڵین خوێنی شەهیدانی چەسپاندنی یاسا بەفیڕۆبچێت و تاوانباران رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە."
 
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 22ی ئابی 2025، دوای  شەڕ و پێکدادانی قورس لە ماڵ و بارەگەی سەرەکی بەرەی گەل نزیک هوتێل لالەزار لە شاری سلێمانی، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بە دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و دوو لە براکانی بە ناوەکانی پۆڵاد و ئاسۆ شێخ جەنگی، کۆتایی هات. لەگەڵ ئەوان دەیان کەسی دیکە لە کەسوکاری نزیکی و پاسەوانەکانی دەستگیر کران.
 
لە ئەنجامی ئەم رووبەڕووبوونەوەیەدا، چوار کەس گیانیان لەدەستدا، کە سیانیان لە هێزە ئەمنییەکان بوون (یەکێک لە دژەتیرۆر، یەکێک لە کۆماندۆ و یەکێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش) و کەسێکی دیکە لە لالەزار کوژراوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیرۆکی پەیام و باوکی، لەگەڵ ئەوانەی بەخشینی ئەندامانی جەستە ژیانی بۆ گەڕاندوونەتەوە

بەڵگەفیلمی ژیان بەخشین؛ ئەندامێکی جەستە دەبێتە چرایەک بۆ ژیانێکی دیکە

چیرۆکێکی دیکەی بەڵگەفیلمەکە باسی بەرهەم محەممەد دەکات، کە یەکێکە لە وەرگرانی گورچیلە. دوای ئەوەی لە بەخشەرە دەرەکییەکان نائومێد دەبێت و چەند کەسێک لە بڕیاری بەخشینی گورچیلە پەشیمان دەبنەوە، براکەی دێتە پێش و بێبەرامبەر گورچیلەیەکی خۆی پێدەبەخشێت. بەرهەم دەڵێت، "ئەم ژیانەی ئێستا هەمە، قەرزاری ئازایەتی و دڵسۆزیی براکەمم".