بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکەوە 'هەزاران دۆنم دارستان' لە سنووری دهۆک سووتاون

22-09-2023
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
هاونیشتمانییەک ئاگرێک دەکوژێنێتەوە کە بەهۆی بۆردوومانەوە کەوتووەتەوە. وێنە: رووداو
هاونیشتمانییەک ئاگرێک دەکوژێنێتەوە کە بەهۆی بۆردوومانەوە کەوتووەتەوە. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - دێرەلووک

بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیا بۆسەر پێگەکانی پەکەکە، ئاگر لە دارستانی گوندی سەرگەلێ لە سنووری دێرەلووک کەوتەوە. هەرچەندە چوونە ناوچەکە قەدەخە بوو، بەڵام بەشێک لە خەڵک بە ناچاری چوون بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
 
شێروان رەشید، دانیشتووی گوندی سەرگەلێ دەڵێت، لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆیان لە کاژێر 09:00 تاوەکو کاژێر 02:00ی پاشنیوەڕۆ چوون ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام تاوەکو کاژێر 12:00ی شەو ئاگرەکە هەر بەردەوام بووە.
 
بەهۆی بۆردوومان و تۆپبارانی سوپای تورکیا بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە شەش مانگی رابردوودا، خانووی هاونیشتمانییەک درزی بردووە و مەترسیی رووخانی لەسەرە؛ هەندێک جاریش فڕۆکە لەنزیک گوندەکەیان بۆردوومان دەکات و پاشماوەی تەقەمەنی دەکەوێتە نێو گوندەکە.
 
خۆشەڤی سەلیم، دانیشتووی گوندی سەرگەلێ دەڵێت، شەوان بۆردوومان و تۆپباران هەیە، جاری وا هەیە بە دۆشکە و بیکەیسی شەڕ دەکرێت.
 
زۆربەی ئەو ناوچانەی کە ئاگر تێیاندا کەوتووەتەوە، هاتووچۆ تێیاندا قەدەخەیە، هەربۆیە زیانە مادییەکانی بەتەواوی نازانرێت.
 
کاوە سەبری، بەڕێوەبەری دارستان و پاوان لە دهۆک دەڵێت، "هەزاران دۆنم دارستان لە دەڤەری سنووری و بەرێگارێ و نهێلی سووتاون. زیانێکی گەورە بە ژینگەی ناوچەکە گەیشتووە."
 
بەپێی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە ماوەی مانگێکدا نزیکەی 170 دۆنم دارستانی گوندی سەرگەلی سووتاون، کە پاوانی گوندەکە بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.