سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا

22-09-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای تورکیا کوژرانی سەربازێکی لەکاتی رووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ئەیلوولی 2024 وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس، کوژرانی سەربازێکی بەناوی ماشەڵڵا ئاباکای لە ئەنجامی هێرشێکی گەریلاکانی پەکەکە لە سنووری ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە ناوچەی زاپ راگەیاند.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکی دیکەیدا ئاماژەی بە گیانلەدەستدانی 17 گەریلا کردووە، کە بە گوتەی وەزارەتەکە لە رۆژی 18ی ئەم مانگە لە ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی ئاسمانی بۆ سەر 24 پێگەی پەکەکە لە چیاکانی ئاسۆس، گارە، خواکوڕک و قەندیل کراونەتە ئامانج.
 
هەمان رۆژ ناوەندی راگەیاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کوژرانی سەربازێک و برینداربوونی سەربازێکی دیکەی سوپای تورکیای لە ئەنجامی هێرشێکیان بۆ سەر رەبایەیەکی هێزەکانی تورکیا لە ناوچەی زاپ راگەیاند.
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە، کە تورکیا ناوی ناوە چنگ- قوفڵ و لە بەرەبەیانی رۆژی 18ی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکردووە و تائێستاش بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.