پارێزگاری هەولێر: 13 بڕیار و رێنماییمان بۆ بانگەشە دەرکردووە و پێشێلکاران دەدرێنە دادگە

22-09-2024
مالیک محەممەد
کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر
کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، "هەر لایەن و بەربژێرێک پیشێلی رێنماییەکانی بانگەشە بکات، دەدرێتە دادگە." 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی ئەیلوولی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی رێنماییەکانی پارێزگا بۆ بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن رایگەیاند: "لەگەڵ لیژنەی ئەمنی و دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان کۆبووینەوە و 13 بڕیار و رێنماییمان دەرکرد بۆ شێوازی بەڕێوەچوونی پرۆسەی بانگەشە لە سنووری پارێزگای هەولێر."
 
پارێزگاری هەولێر گوتی، "بانگەشەی هەڵبژاردن نابێت خەڵک بێزار بکات و ئارامی تێکبدات، نابێت هیچ کەس و لایەنێک بە کەژاوەی بانگەشە خەڵک بێزار بکەن، لە رۆژانی رابردووشدا چەند ئۆتۆمبێلێکیش دەستیان بەسەردا گیراوە."
 
پارێزگاری هەولێر دەشڵێت، "پێشبینی دەکەین بانگەشەی هەڵبژاردن گەرم بێت، هیوادارین هیچ پێشێلکارییەک لە کاتی بانگەشەدا نەکرێت، داواش لە هەموو لایەک دەکەین رەچاوی رێنماییەکانی بانگەشە بکەن، بە پێچەوانەوە هەر لایەن و بەربژێرێک پیشێلی رێنماییەکانی بانگەشە بکات دەدرێتە دادگە."
 
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەش دا، "هیوادارین بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی دروست بەڕێوەبچێت و هیچ بەربژێر و لایەنێک رێگەی نەشیاو و سوکایەتیی کردن بە بەرامبەر بەکارنەهێنێت بۆ بانگەشەی خۆی."
 
بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى دەست تۆڕى میدیایی رووداو کەوتوون، رۆژى سێشەمە 24ـى ئەیلوول ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق کۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر رۆژى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردن کە ئەگەرى زۆرە 25ـى ئەیلوول دیاری بکرێت.
 
20ـی تشرینى یەکەمى 2024 وەکو رۆژى دەنگدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکراوە، دوو رۆژ بەر لەوەش دەنگدانى تایبەت دەکرێت. بەگوێرەى رێکارەکانى کۆمیسیۆن، بانگەشەى هەڵبژاردن هەر کات دەستپێبکات، کاژێر 06:00ـی 18ـی تشرینى یەکەم رادەوەستێت، بەو پێیەى ئەو رۆژە دەنگدانى تایبەت دەستپێدەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین بۆ زێدی خۆیان. وێنە: AFP

دەزگای خێرخوازیی بارزانی: 839 خێزانی کورد گەڕاونەتەوە عەفرین و هاوکارییان دەکەین

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەڵێت، لە رێگەی لیژنەوە پێشوازی لەو هاونیشتمانیانە دەکەن دەگەڕێنەوە عەفرین و تاوەکو ئەمڕۆ 4,100 کەس گەڕاونەتەوە. دەشڵێت، بەشێک لە عەرەبی هاوردە ماڵی کوردان چۆڵ ناکەن.