رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لە بره‌ودان به پرۆژه‌کانی ژێرخان له سۆران ده‌كاته‌وه و بە پێویستی دەزانێت، بایه‌خی تایبه‌ت به بواری گه‌شتیاری بدرێت.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 22ـی تشرینی یەکەمی 2023، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا باسی لەوە کرد، له سه‌ردانێكدا بۆ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگورد نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، دۆخی گشتیی سنووری سۆرانیان تاوتوێ كرد، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كار و پرۆژه‌كانی سنووری ناوچه‌كه له هه‌موو بواره‌كاندا خسته‌ڕوو.
نێچیرڤان بارزانی "وێڕای ده‌ستخۆشی له‌و كار و خزمه‌ته‌ی له سنووری ناوچه‌كه‌دا كراوه و ده‌کرێت، جه‌ختی له گرنگیی بایه‌خدان به پرۆژه‌كانی ژێرخان به‌گشتی كرده‌وه و به پێویستی زانی بایه‌خی تایبه‌ت به بواری گه‌شتیاری بدرێت و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتی تایبه‌ت له ناوچه‌كه‌دا بڕه‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شدارییه‌كی كارا له بره‌ودان به كه‌رتی گه‌شتیاری و كه‌رته‌كانی دیکه‌دا بكه‌ن."
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه قایمه‌قامه‌كانی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئاماده‌ی بوون، باس له دۆخی سنووره‌كان و پێداویستییه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی كرا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە خولی 14ـەمینی ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی سۆران سەردانی ئیدارە سەربەخۆکەی کردبوو و گوتارێکی پێشکێش‌کرد کە تێیدا داوای لە مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە و خوێندنی باڵا کرد "لە هەر شوێنێکی کوردستان قەیران و دواکەوتنی مووچە تەنگی پێهەڵچنیون بەردەوام پەروەردە و فێرکردن و خوێندنی نەوەکان نەبێتە قوربانیی بارودۆخەکە. با چیتر دەرگای قوتابخانە و پەیمانگە و کۆلێژەکان داخراو نەبن. لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی ژیان و گوزەرانی ئێوەین. دڵیابن، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ باشترکردنی ئەم دۆخەی ئێستا هەیە."
نێچیرڤان بارزانی "سوپاسی" هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستانی کرد کە "تێگەیشنیان بۆ دۆخەکە هەیە و رەچاوی قەیران و دۆخی سەختی دارایی دەکەن و خۆڕاگرانە بەرگەیان گرتووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ