فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە بەرواری باڵای دهۆک رۆژێک دوادەخرێت

22-10-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیار بوو سبەی فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە بەرواری باڵای دهۆک بەڕێوەبچێت، بەڵام یەکێک لە سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەکە دەڵێت، بەهۆی بارانبارین و دۆخی کەشوهەواوە، رۆژێک دوادەخرێت.

رۆژی چوارشەممە، 22-10-2025، فەهمی باڵەیی، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکانی بەرواری باڵا لە دهۆک، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا دواخرانی فێستیڤاڵەکەی رایگەیاند و گوتی، ''بڕیار بوو سبەی دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی بارانبارینەوە، نەمانتوانی ئامادەکارییەکان تەواو بکەین، بۆیە کاژێر 13:00ـی هەینی (24ـی مانگ) لەژێر چاودێریی بەڕێز عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک دەستپێدەکەین.''
 
فێستیڤاڵەکە بۆ پێنج رۆژ بەردەوام بێت. فەهمی باڵەیی گوتی، ''ئێستاش هیچ گۆڕانکارییەک لە ماوەی فێستیڤاڵەکەدا نەکراوە و تەنیا وادەی دەستپێکردنەکەی یەک رۆژ دواخراوە.''
 
بەگوتەی ئەو سەرپەرشتیارەی فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە بەرواری باڵا، ''کۆمەڵێک لە سەردانیکاران گەیشتوونەتە دەڤەرەکە، بەڵام پێویستە تاوەکو هەینی چاوەڕوان بکەن.''
 
فێستیڤاڵەکە بە بەشداربوونی ژمارەیەک جووتیار، باخەوان، کۆمپانیا و کارگەی نێوخۆیی لە ناحیەی کانی ماسێی سەر بە دەڤەری بەرواری باڵا دەبێت و جگە لە نمایشکردنی بەرهەمی خۆماڵی، بڕیارە کۆمەڵێک برگەی جیاوازی وەک چالاکیی هونەری، بڕگەی نیگارکێشان و کۆنسێرتی تێدا بەڕێوەبچێت.
 
فەهمی باڵەیی ئاماژەی بەوە کرد، لەسەر ئاستی نێوخۆیی و دەرەوەی هەرێمی کوردستان، خەڵک لە فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکانی بەرواری باڵادا بەشدار دەبن.
 
بەرواری باڵا ناوچەیەکی دەوڵەمەندی کشتوکاڵییە لە باکووری پارێزگای دهۆک کە بە سێو، هەنار، هەنگوین و ترێ بەناوبانگە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.