رووداو دیجیتاڵ
لە ماوەی کەمتر لە 24 کاژێر 9 رووداوی هاتووچۆ لە مهاباد روویاندا و بە هۆیانەوە سێ کەس گیانیان لە دەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ی تشرینی یەکەمی 2025، هاونیشتمانییەک لە مهاباد بە رووداوی راگەیاند: "لە ماوی کەمتر لە 24 کاژێرددا 9 رووداوی هاتووچۆ لە رێگەکانی مهاباد و ناو شار روویانداوە، لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لە دەستداوە."
هاونیشتمانییەکە گوتی: "لە رووداوانەدا 10 کەس بریندار بوون کە برینی بەشێکیان سەختە و لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان."
هاونیشتمانییەکە بەشێک لە هۆکاری رووداوەکانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، شەپۆلێکی بارانبارین بەشێك لە ناوچەكانی پارێزگای ورمێی گرتووەتەوە. ئەمەش بووەتە هۆی خلیسکبوونی رێگاکان.
بەپێی ئاماری دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025 لانیکەم 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ