کوردستان
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ مارشاڵ سامى سامپسۆن، گه‌وره راوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا و شاندێكى سه‌ربازيى ياوه‌رى کۆبووەوە.
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، تەشەنەسەندنی جەنگی غەززە، مەترسی لەسەر تەواوی ناوچەکە دروستدەکات و دەڵێت، "پێوسته عێراق به هه‌موو شێوه‌يه‌ک خۆى له شه‌ڕ به‌دوور بگرێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە، 22-11-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مارشاڵ سامى سامپسۆن، گه‌وره راوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و باكوورى ئەفريقا و شاندێكى سه‌ربازيى كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كان و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕيان له غه‌ززه تاوتوێ كرد. نێچیرڤان بارزانی لەوبارەیەوە رایگەیاند، "ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى دۆخه‌كه مه‌ترسى له‌سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كه دروستده‌كات، بۆيه پێویسته عێراق به هه‌موو شێوه‌يه‌ک خۆى له شه‌ڕ به‌دوور بگرێت، چونكه شه‌ڕ هيچ كێشه‌يه‌ک چاره‌سه‌ر ناكات و ته‌نيا ئاشتى چاره‌سه‌ره".
لەبارەی دۆخى سياسيى عێراقيش، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه پێويسته ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منيى عێراق بپارێزرێت و هه‌موو لايه‌ك ده‌بێ به‌رپرسيارانه ره‌فتار بكه‌ن و جه‌ختيان له پێويستيى پاراستنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده ديپلۆماتييه‌كان له هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك له عێراق كرده‌وه".
لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە کراوە، "له ته‌وەر‌ێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه تيرۆر هێشتا مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سه‌قامگيريى ئه‌منى عێراق ده‌كات، بۆيه عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێشتا پێویستييان به پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش. له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز سامپسۆن به‌رده‌واميى پابه‌نديى به‌ريتانياى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه".
وەکو سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێ کردووە، "دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا دوايين كۆبوونه‌وه و ديداره‌كانى نێوان پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستانيان به پێشهاتێكى ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ