مامۆستایەکی ئایینی لە راپەڕین دەڵێت لە گوتاردان دوورخراوەتەوە و ئەوقاف رەتیدەکاتەوە

23-02-2024
ئەبوبەکر ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
مامۆستا کاوە شەفیع تاهیر لە دەڤەری راپەڕین دەڵێت، بەهۆی ئامادەبوونی لە خۆپێشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە گوتاردان دوورخراوەتەوە و ئەوقافیش رەتیدەکاتەوە.
 
ئەو مامۆستایە لە مزگەوتی حاجی ئەرسەلانی بنگرد لە قەزای حاجیاوا گوتاری دەدا، بەگوتەی خۆی نزیکەی هەفتەیەکە دوورخراوەتەوە.
 
ئەمڕۆ هەینی، مامۆستا کاوە بە رووداوی گوت، "بەهۆی هەڵوێستەکانم و ئامادەبوونم لە خۆپێشاندانەکانی مامۆستایانی ناڕازی لە رانیە لە گوتاردان دوورخرامەوە".
 
ئەوقافی راپەڕین قسەکانی ئەو مامۆستایە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، خۆی مۆڵەتی وەرگرتووە.
 
دکتۆر ئیبراهیم عەبدولباقی، بەڕێوەبەری ئەوقافی راپەڕین بە رووداوی گوت، "ئەو مامۆستایە لە مۆڵەتدایە و بە مەبەستی تەواوکردنی خوێندنی باڵا مۆڵەتی وەرگرتووە".
 
گوتیشی، "بەپێی رێنماییەکانی وەزارەت هەر مامۆستایەکی ئایینی مۆڵەت وەربگرێت، ناتوانێت لە گوتاردان بەردەوام بێت و دوای تەواوبوونی مۆڵەتەکەی دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."